مۆبایل و تابلێت
26, شوبات 2017
لینۆڤۆ دوو مۆبایلی نوێی ڕاگەیاند.
ئەمڕۆ لەمیانەی پێشانگای MWC2017 لەبەرشەلۆنە، کۆمپانیای لینۆڤۆ پەردەی لەسەر نەوەی پێنجەمی مۆبایلەکانی Moto G5 و Moto G5 Plus لادا. مۆبایلەکان دیزاینی جوانیان هەیە و بەشی درەوەیان لە کانزا دروستکراوە و بەشی کامێرا و فلاشەکەیشی کەوتونەتە ناو بازنەیەک و بە ئاسانی هەست بە جیاوازی دیزایین دەکرێت لەگەڵ نەوەی پێشخۆی.

تایبەتمەندییەکانیان بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
تایبەتمەندییەکانی Moto G5
- ڕوونما: بە پانتایی ٥ ئینج بە ڕوونی 1920×1080 و بەبونی ٤٤١ پێکسڵ لە ئینجێکدا.
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکییە و لەجۆری سناپدراگۆن 430ـە.
- ڕام: ٢ و ٣ گێگابایت
- بیرگەی ناوخۆیی: ٣٢ و ١٦ گێگابایت.
- کامێرای پشتەوە: ١٣ مێگاپێکسڵ.
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ.
- باتری: توانستی ٢٨٠٠ ملی ئەمپێرە.
- ڕەنگەکان: ڕەساسی و زێری و شین
- سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید نوگەت 7.0.
تایبەتمەندییەکانی Moto G5 Plus
- ڕوونما: بە پانتایی ٥.٢ ئینج بە ڕوونی 1920×1080 و بەبونی ٤٢٤ پێکسڵ لە ئینجێکدا.
- پڕۆسێسەر: هەشت ناوکییە و لەجۆری سناپدراگۆن ٦٢٥ـە.
- ڕام: ٢ و ٣ گێگابایت
- بیرگەی ناوخۆیی: ١٦ و ٣٢ و ٦٤ گێگابایت.
- کامێرای پشتەوە: ١٢ مێگاپێکسڵ بە فەتحەی f/1.7.
- کامێرای پێشەوە: ٥ مێگاپێکسڵ بەفەتحەی f/2.2.
- باتری: توانستی ٣٠٠٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری بارگاویبوونەوەی خێرا لە جۆری TurboPower دەکات.
- ڕەنگەکان: ڕەساسی و زێری
- سیستەمی وەگەڕخەر: ئەندرۆید نوگەت 7.0.
هەردوو مۆبایلەکە مانگی داهاتوو بە نرخەکانی ١٩٩ یۆرۆ بۆ مۆتۆ جی ٥ و نرخی ٢٩٩ یۆرۆ بۆ مۆتۆ جی ٥ پڵەس دەخرێنە بازاڕەکانەوە.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!