گەرمترین
26, شوبات 2017
نۆکیا ٣ و نۆکیا ٥ ڕاگەیاندران.

چەند کاتژمێرێک لەمەوبەر لە کۆنگرەیەکی نایابی ٣٦٠ پلەیی لەسەر یوتیوب ڕاستەوخۆ لە بەرشەلۆنەوە نۆکیا گورزی خۆی وەشاند و سێ مۆبایلی ڕاگەیاند ئەوانیش نۆکیا ٣ و ٥ و ٦ بوون. لەم هەواڵە جەختی زیاتر لەسەر نۆکیا ٢ و ٥ دەکەین کە دوو مۆبایلی تایبەتمەند مامناوەندن و هەروەها لە نرخیشدا. ئەمە جگە لەوەی کە سیستەمی ئەندرۆیدی خامیان لەسەر دەبێت و لەگەڵ ئاسایشی زیاتر لەناو سیستەمەکە.
نۆکیا ٥ شاشەکەی ٥.٢ ئینجە و ڕوونییەکەی 1280 × 720 پێکسڵە لە جۆری IPS LCD. وە بە پڕۆسێسەری کوالکۆم سناپ دراگۆن ٤٣٠ کاردەکات و ڕامی ٢ گێگابایتە و بیرگەی ناوخۆیشی ١٦ گێگابایتە و دەتوانرێت لەڕێگەی بیرگەی دەرەکییەوە زیاتربکرێت هەتا ١٢٨ گێگابایت. کامێرای پشتەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی ٨ مێگاپێکسڵە. ئەوەی جێگای سەرەنجە ئەوەیە پاترییەکەی ٣٠٠٠ ملی ئەمپێرە و بە ئەندرۆیدی نوگەت ٧.١ کاردەکات.

هەر چی نۆکیا ٣ یە، شاشەکەی ٥ ئینجە و ڕوونییەکەی 1280 × 720 پێکسڵە لە جۆری IPS LCD. وە بە پڕۆسێسەری میدیا تێکی ٤ ناوکی بەخێرایی ١.٣ گێگاهێرتز کاردەکات و ڕامی ٢ گێگابایتە و بیرگەی ناوخۆیشی ١٦ گێگابایتە و دەتوانرێت لەڕێگەی بیرگەی دەرەکییەوە زیاتربکرێت هەتا ١٢٨ گێگابایت. کامێرای پشتەوەی ١٣ مێگاپێکسڵە و هی پێشەوەیشی ٨ مێگاپێکسڵە. ئەوەی جێگای سەرەنجە ئەوەیە پاترییەکەی ٢٦٢٠ ملی ئەمپێرە و بە ئەندرۆیدی نوگەت ٧.١ کاردەکات.
سەبارەت بەنرخی ئەم دوو مۆبایلە، نۆکیا نرخەکانی ئاشکراکردن و بەم شێوەیە دەبن، نۆکیا ٥ نرخی ١٨٩ دۆلار دەبێت و نۆکیا ٣ نرخی ١٣٩ دۆلار دەبێت و لەئێستاشەوە لەڕێگەی ماڵپەڕی نۆکیا بەردەستن بۆ پێشوەختە ناوتۆمارکردن بەمەبەستی کڕین کە نۆکیا لە چارەکی دووەمی ئەمساڵ بەردەستیان دەکات بۆ بەکارهێنەران.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!