کۆمپیوتەر
27, شوبات 2017
لینۆڤۆ دوو لاپتۆپی نوێی لە جۆری یۆگا بە ڕوونمای 4K ڕاگەیاندن
ئەمڕۆش سەرەی لینۆڤۆبوو لە پێشانگای MWC2017 و چەند بەرهەمێکی نمایشکرد و لەناویاندا دوو لاپتۆپی لە جۆری یۆگا بە تایبەتمەندی بەرز و دیزایینی ناوازەوە ڕاگەیاندن ئەوانیش یۆگا ٥٢٠ و یۆگا ٧٢٠ بوون.

Yoga 520
- پڕۆسێسەر: نەوەی حەوتەم لە پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ
- ڕوونما: ١٤ ئینجە و دوو ڕوونی جیاوازن کە 1366*768 یان 1920*1080 پێکسڵ.
- کارتی گرافیکی: جۆری GeForce 940MX
- ڕام: هەتا ١٦ گێگابایت
- بیرگە: هەتا ٥١٢ لە جۆری ئێس ئێس دی یان ١ تێرابایت لە جۆری ئێچ ئێچ دی.
- باتری: ١٠ کاتژمێر
Yoga 520
- پڕۆسێسەر: نەوەی حەوتەم لە پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ
- ڕوونما: ١٥.٦ ئینجە و دوو جۆر ڕوونی هەیە کە 1080*1920 یان 4K
- کارتی گرافیکی: لەجۆری GeForce 1050MX
- ڕام: هەتا ١٦ گێگابایت
- بیرگە: هەتا ١ تێرابایت لە جۆری HDD
- باتری: ٩ کاتژمێر

Yoga 720
پڕۆسێسەر: نەوەی حەوتەم لە پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ
ڕوونما: ١٣.٣ ئینجە و دوو ڕوونی جیاوازن کە 1080*1920 یان 4K.
کارتی گرافیکی: جۆری Intel 620
ڕام: هەتا ١٦ گێگابایت
بیرگە: هەتا ١ تێرابایت لە جۆری ئێچ ئێچ دی.
باتری: ٧ بۆ ٨ کاتژمێر
Yoga 520
- پڕۆسێسەر: نەوەی حەوتەم لە پڕۆسێسەرەکانی ئینتێڵ
- ڕوونما: ١٥.٦ ئینجە و دوو جۆر ڕوونی هەیە کە 1080*1920 یان 4K
- کارتی گرافیکی: لەجۆری GeForce GTX 1050
- ڕام: هەتا ٨ گێگابایت
- بیرگە: هەتا ١ تێرابایت لە جۆری HDD
- باتری: ٨ بۆ ٩ کاتژمێر
هەموو جۆرەکان یو ئێس بی کۆن و نوێ لەخۆیان دەگرن و دوایین وەشانی وایفای لەناویان جێگیرکراوە و بلوتوزی ٤.١یان لەسەرە.
نرخی لاپتۆپی جۆری یۆگا ٥٢٠ لە ٦٣٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات و لاپتۆپی جۆری یۆگا ٧٢٠ لە ١٠٦٠ دۆلارەوە دەست پێدەکات.
سەرچاوە :
- عالەم تەقەنییە
- blog.lenovo.com
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!