ئامێرە هەمەجۆرەکان
27, شوبات 2017
ئۆپۆ یەکەم کامێرای دووانەی بۆ مۆبایل ڕاگەیاند کە خاوەنی زوومی 5Xـە.

ئۆپۆ ئەمساڵیش بەشداری پێشانگای MWC کرد، بەڵام وەکو ساڵی پار هیچ مۆبایلێکی ڕانەگەیاند، لەجیاتی ئەوە کامێرایەکی دوانەی خاوەن 5X زوومی بۆ مۆبایل ڕاگەیاند کە خاوەن تایبەتمەندی بەرزە.
ئەم کامێرایە لە ٥٠ پارچە پێکدێت و بەرزیان ٥.٧ ملمە. هەروەها کامێرای دووەمی خاوەنی ستایلێکی پێریسکۆپییە بۆ بەڕێکردنی ڕووناکی لە ئاوێزەیەکەوە بۆ ناو لێنزێکی تێلەسکۆپی کە لەناو مۆبایلەکە جێگیرکراوە و کە بە گۆشەی ٩٠ دانراوە بەرەوڕووی لێنزە گۆشە فراوانەکان. بە گۆرینی ئاراستەی ڕووناکییەکان ئۆپۆ توانیویەتی ئەو زوومە ٥ جارییە بەدەست بخات تەنانەت لە مۆبایلێکی زۆر تەنکیشدا.

بێگومان کاتێک کە بەنزیکی وێنەیەک دەگرین یان ڤیدیۆ تۆماردەکەین ئەوا جۆرە لەرزەیەک هەستی پێدەکرێت بەڵام لەوەشدا ئۆپۆ بەزیرەکانە توانیویەتی لەڕێگەی سیستەمێکی نوێی optical stabilization ئەوە بەدەست بخات و سەرکەوتووبێت تێیدا. میکانیزمی ئاوێزەکە بەشێوەیەکی داینامیکی گۆشەکەی ڕێکدەخات بە وردیەک کاردەکات کە وادەکات زۆر ڕێکتر و باشتربێت لەکاتی گرتنی وێنە.
بەداخەوە ئۆپۆ پەردەی لەسەرهیچ مۆبایلێک لانەدا بەڵام هیواخوازین بەزووی ئەم کامێرا نایابە لەیەکێک لە مۆبایلەکانی ئۆپۆ ببینین و چێژ لەتواناکانی وەرگرین.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە ١٤ ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!