مایکرۆسۆفت
27, شوبات 2017
ویندۆز ١٠ هەوڵەکانی چڕتر دەکاتەوە بۆ ڕێگەگرتن لە ئەپی کڕاککراو.

بێگومان و هەمیشە کۆمپانیاکان ویستویانە ڕێگە لە ئەپی نایاسایی و کراککراو بگرن بەڵام نەیانتوانیوە بەتەواوی ڕێگەبگرن و هەر بەردەوامە. لەدوایین هەوڵی مایکرۆسۆفت بۆ ڕێگەگرتن لە ئەپی نایاسایی ئەوە لەدوایین وەشانی تاقیکاری ویندۆز ١٠ تایبەتمەندیەکی بۆ زیادکراوە ئەویش ڕێگە دەگرێت لە دابەزاندن واتە Install کردنی ئەو ئەپانەی لەدەرەوەی کۆگای ئەپەکانی ویندۆزن.
بەداخەوە جگە لەوەی ئەمە تایبەتمەندییەکی دووبارەیە و هاوشێوەیە سیستەمی ماکە بەڵام تایبەتمەندییەکی هەڵبژاردەیە و کێشەی ئەپی نایاسایی و کراککراو بنەبڕ ناکات بەڵکو بەکارهێنەر دەتوانێن ناچالاکی بکات و ئەپی تر لەدەرەوەی کۆگای ئەپەکانی ویندۆز دابگرێت.
بۆ ناچالاککردنی دەتوانیت لە Settings وەکو لەم وێنەیەی خوارەوە ئاماژەی پێکراوە ناچالاکی بکەین:

سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!