شاومی
28, شوبات 2017
شاومی یەکەم پڕۆسێسەری خۆی بۆ مۆبایلە زیرەکەکان ڕاگەیاند

شاومی هەمیشە ویستویەتی بێتە ئاستی کۆمپانیاکانی وەکو ئەپڵ و سامسۆنگ و هواوەی لە دروستکردنی پڕۆسێسەری سەربەخۆ و لەدروستکراوی خۆی. ئەمڕۆ ئەم خەونە بۆ شاومی هاتەدی و بووە ڕاستی چونکە ئەمڕۆ بەفەرمی یەکەم پڕۆسێسەری خۆیان بەناوی Surge S1 ڕاگەیاند و ناوەکەیشی جارێ تەنها لە چینییەوە وەرگێردراوە و بۆی هەیە ناوە ئینگلیزیەکەی Pinecone یان Pengpai هەبێت.
ئەم پڕۆسێسەرەی شاومی پێکهاتە ئەندازیارییەکەی ئۆکتاکۆرە لەگەڵ بوونی کۆری 4 x Cortex A53 کە خێراییەکەیان ٢.٢ گێگاهێرتزە و هەروەها جۆرێکی تریان کە کۆری 4 x Cortex A53 هەیە و خێراییەکەی ١.٤ گێگاهێرتزە. چیپەکە لەسەر پڕۆسەی 28nm HPC+ دروست دەکرێت. شایەنی باسە کۆمپانیا بانگەشەی ئەوە دەکات کە چوار کۆری بەهێزی و چوست و چالاک دەبنە هۆی تەرازووکردنی جێبەجێکردن و هێزی پێویست لەیەک کاتدا. ئەو گرافیک کاردەی کە چیپەکە بەکاردێنێ بریتییە لە ARM Mali-T860 کە لەچاو نەوەی پێشتری، ئەم گرافیک کاردە لەڕووی وزە بەکارهێنانەوە لە ٤٠% کەمترە. هەروەها پشتگیری AFBC و ASTC دەکات کە تەکنەلۆژییای پەستانی وێنەکانن و ئەمە جگە لەوەی پشتگیری ستاندەردی Vulkanـیش دەکات.

شاومی بۆ زیاتر جەخت کردنەوە لە بەهێزی پڕۆسێسەرەکەی چەند پلەبەندیەکی بڵاوکردووەتەوە لەلایەن هەڵسەنگێنەرەکانی وەکو Antutu و GFXBench کە تێیایاندا ئەنجامی بەرزی بەدەست هێناون:

سەبارەت بە بەردەستکردنی پڕۆسێسەرە تازەکەی، شاومی هیچ زانیارییەکی بڵاونەکردوەتەوە بەڵام ئەوەی ئاشکراکرد کە لە مۆبایلی Mi 5C نوێدا بەکارهێندراوە کە ئەویش لە پێشانگای MWC نمایشکرا.
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!