سامسۆنگ 28, شوبات 2017

مۆبایلی Galaxy S7 Edge وەکو باشترین مۆبایلی ساڵی ٢٠١٦ لە پێشانگای MWC هەڵبژێردرا

یەکێک لە ڕاگەیاندراوە سەرسوڕهێنەرەکانی پێشانگای MWC 2017 بریتی بوو لە خەڵاتی باشترین مۆبایلی ساڵ، کە لەلایەن دەزگای GSMA ئەو خەڵاتە دەبەخشرێت. بەم بۆنەیەوە ئەمڕۆ سامسۆنگ لە سەر ماڵپەڕی ژووری هەواڵی خۆی ڕایگەیاند کە مۆبایلی Galaxy S7 Edge وەکو باشترین مۆبایلی ساڵ لەلایەن دەزگای GSMA هەڵبژێردراوە کە ئەم خەڵاتە لەناو پۆلی باشترین مۆبایل و ئامێرەکان لە خەڵاتی جیهانی مۆبایل لە پێشانگای گۆنگرێسی جیهانی مۆبایل ٢٠١٧ ناسراو بە MWC هەموو ساڵێک دەدرێت بە مۆبایلی شایستە بەو خەڵاتە.

سامسۆنگ دەڵێت ئێمە وەکو پێشەنگی جیهانی لە داهێنانی مۆبایلدا، بەردەوام لە هەوڵی دابینکردنی باشترین ڕەقەکاڵا و نەرمەکاڵا و خزمەتگوزارین بۆ بەکارهێنەران لەسەرتاسەری جیهاندا. مۆبایلی Galaxy S7 Edge ئەو خەڵاتەی لەبەر ئەوە پێدرا چونکە خاوەن دیزاینێکی نایاب و کامێرایەکی پێشکەوتوو و هێزێکی بێ وێنەیە.

جونهۆ پارک کە جێگری سەرۆکە بۆ ستراتیژی بەرهەمەکان و بازرگانی پەیوەندییەکانی مۆبایل لە کۆمپانیای سامسۆنگ دەڵێت ئێمە شکۆمەندین بەوەی کە ناسراوین لە کارامەیی لە دیزایین و داهێنان لە مۆبایلی Galaxy S7 Edge دا. هەروەها دەڵێت: ئەم خەڵاتە گەواهیە بۆ ئەو بەردەوامییەی ئێمە بەدوای نایابیدا کە بەردەوام ئێمە سنوری پێشبینییەکانی بەکارهێنەران تێدەپەڕێنین لەرێگەی تەکنەلۆژیا پێشکەوتووەکانمان لە مۆبایلدا.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ