بابەتی گرینگ 1, ئازار 2017

گرافیک کاردی نوێی ئێنڤیدیا (جی تی ئێکس ۱۰٨۰ تی ئای) خێراترین گرافیک کاردی نوێیە له جیهاندا.

ئەمڕۆ جێن سوون بەڕێوەبەری جێبەجێکاری ئێنڤیدیا لەسەر سەکۆی کۆنگرەکانی گەشەپێدەرانی یاریەکان لە سانفرانسیسکۆدا نوێترین گرافیک کاردی دڕندەی خۆی بە ناوی (جی تی ئێکس ۱۰٨۰ تی ئای) ئاشکراکرد. بەڕێوەبەر تەنها ئەوەی ئاشکرا نەکرد کە کارده نوێیەکە بە سێنتی ۳٥ لە سەد هێزی لە گرافیک کاردی ڕابردوو (جی تی ئێکس ۱۰٨۰) زیاترە، بەڵکو خێراترینی کاردە پێشکەوتووەکانە لە گرافیک کاردەکانی جیهان، نموونەش گرافیک کاری (زە تیتان ئێکس)ـە کە نرخی ۱۲۰۰ دۆلارە.

گرافیک کاردی نوێی (جی تی ئێکس ۱۰٨۰ تی ئای) لە ڕووی چەند تایبەتمەندیەکی پێشکەوتووترەوە گرافیک کاردی ڕابردووی جی تی ئێکس ۱۰٨۰ سەرکووت دەکات. گرافیک کاردەکە لەگەڵ ۱۱ گێگابایت لە ڕام و لەگەڵ ۱۱ گێگابایت خێرایی له چرکەیەکدا، دەبێتە خێراترین جۆری گرافیک کارد، بەڵام هەرچەندە گرافیک کاردی (زە تیتان ئێکس) خاوەن ڕامێکی زیاترە (کە ۱۲ گێگابایتە) بەڵام ئەمە کار ناکاتە سەر گرافیک کاردە نوێیەکەی نڤیدیا و هێشتا بە ڕێژەی ۱ گێگابایت خێرایی کەمترە! ئەمە جگە لەوەی کە گرافیک کاردی (جی تی ئێکس ۱۰٨۰ تی ئای) وزەیەکی کەمتر خەرج دەکات لە چاو گرافیک کاردی (زە تیتان ئێکس).

شایەنی باسە نرخی گرافیک کارده نوێیەکەی ئێنڤیدیا ۷۰۰ دۆلارە و ئێنڤیدیا ڕایگەیاندووە کە گرافیک کارده نوێیەکەیان لەم مانگەدا خۆیان له کۆگاکان دەبیننەوە، هەروەها داشکاندیش لە نرخی گرافیک کاردی (جی تی ئێکس ۱۰٨۰) دەکەن و نرخی دەبێتە ٥۰۰ دۆلار. ئەگەر تۆ بتەوێت کۆمپیوتەرێکی بەهێز کە ڕوونی (٤ کەی) و بێت و لە ڕووی گرافیک و توانای تەواوی کارکردن بۆ یاریەکان بکڕیت، ئەوا جی تی ئێکس ۱۰٨۰ تی ئای باشترین هەڵبژاردەت دەبێت، چونکە خێراییەکەی ئەو لە هیچ گرافیک کاردێکی جیهاندا نیە!

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ