سۆنی 2, ئازار 2017

Sony Xperia XZ Premium بە باشترین مۆبایلی پێشانگای جیهانی مۆبایل دیاری کرا.

لە میانەی پێشانگای جیهانی مۆبایل ناسراو بە MWC لە بەرشەلۆنەی ئیسپانیا کۆمەڵێک بەرهەمی ناوازە ئاشکراکران و لە میانەی کۆنفرانسەکەدا مۆبایلی Sony Xperia XZ Premium بە باشترین مۆبایلی پێشانگاکە دیاری کرا، کە لەلایەن بەڕێوەبەرانی پێشانگاکەوە دیاری دەکرێت و دەدرێتە باشترین مۆبایل، کە هەفتەی ڕابردووش باشترین مۆبایلی ساڵی ڕابردوو دیاری کرابوو کە ئەویش، گالاکسی ئێس 7 بوو.

هەر لەمیانەی کۆنگرەکەدا کۆمپانیای سۆنی کۆمەڵێک مۆبایلی دیکە خستە ڕوو ئەوانیش بریتی بوون لە:

Xperia XZ Premium, Xperia XZs, Xperia XA1 and Xperia XA1 Ultra.

پڕۆسێسەری سانپ دراگۆن 835، کامێرایی 19 مێگاپێکسڵ، پشتگیری ڕوونی 4K دەکات.

حوێنەری گرنگترین ڕوونکردنەوەی تایبەتمەندییەکانی ئەم مۆبایلە بن لە بابەتی هاوڕێم کاک محمد کازم:

سۆنی مۆبایلەکانی (ئێکس زێد پریمیەم – ئێکس زێد ئێس)ـی نمایشکرد.

Kunimasa Suzuki لە کاتی وەرگرتنی خەڵاتەکە.

هەر لەم کۆنگرەیەدا کۆمپانیاکانی ئەمازۆن و نیانتیک(بۆ یاری پۆکیمۆن) کۆمەڵێک خەڵاتی دیکەیان وەرگرت ئەوانە بریتی بوون لە گرنگترین خەڵاتەکان.

تاگەکان MWC Sony Xperia XZ Premium
بۆچونی تۆ