ئەندرۆید
3, ئازار 2017
ئەپێکی کوردی بۆ کارپێکردنی فلاشی مۆبایلەکانمان

هەروەک گەشەپێدەری میلەتانی دیکە، میلەتی خۆشمان کۆمەڵێک گەشەپێدەریی هەیە لەبواری دروستکردن و دیزاین کردنی ئەپڵیکەیشن بۆ سیستەمە جیاوازەکان و بەتایبەت بۆ سیستەمی ئەندرۆید، ئەم جارەیان گەشەپێدەرێک بە ناوی میران عمر هەستاوە بە درووستکردن و دیزاین کردنی ئەپێک بۆ کارپێکردنی فلاشی مۆبایلەکانمان بە ناوی Flash Light Kurdish.
کاری ئەپەکە سادەیە و هەڵکردنی فلاشی کامێرەی موبایلەکەمانە، کارکردن لەسەری گەلێک سادە و ئاسانە، تەنها پێویست بە کرتە کردن دەکات لە دوگمەیەک لەشێوەی گڵۆپێک کە ئامادەکراوە بۆ کارپێکردنی فلاش لایەتەکە بەهەمان شێوە بۆ کوژانەوەشی.
بەستەری داگرتنی ئەپەکە لە:
کۆگای گوگڵ پلەی

سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.