ئاسایشی ئەلیکترۆنی

یاهوو: 32 ملیۆن هەژمارمان بەهۆی هەڵەی کوکیزەوە هاککراوە!

بەهۆی دوو هەڵەی گەورەوە لەم ڕۆژانەی پێشوودا نزیک بە 32 ملیۆن هەژماری یاهوو زانیارییەکانیان دزەی پێکراوە یاخوود هاککراون، هەڵەکە لەبەشی کوکیزی سایتی یاهوودا بووە سەرنجام بووتە هۆی هاککردنی ئەو بڕە زۆرە هەژمارە، کوکیز سوودی ئەوەیە بۆ ماڵپەرەکان کاتێک تۆ دەگەڕێیت بە نێو سایتەکەدا زۆرترین ئەو بابەتانەی دڵخوازی تۆن یان ئەو بەشانەی تۆ زۆرترین جار سەردانی دەکەیت ئاخۆ کامانەن تاکوو لیستێکت بۆ ئامادەبکات و هەر جارێک سەردانی سایتەکەت کرد ئەو جۆرە بابەتانە بکەونە بەرچاوت لە گەڕانێکی دیکە و سەردانێکی دیکەتدا بۆ ئەو سایتە، کە زۆرێک لە ماڵپەرەکان ئەم کردارەیان جێبەجێ کردووە لەسەر بەکارهێنەرانیان.

هەروەها لە ساڵی 2014 دا 500 ملیۆن هەژماری ئەو تۆڕە هاککراون.

هەروەک دەزانین لە مانگی ئابی 2013 دا کۆمپانیای یاهوو ئاشکرای کرد یەک ملیار هەژماری بەکارهێنەری تۆڕەکەی هاککراوە، کە ئەمەش بە گەورەترین هێرشی هاک دادەنرێت لە مێژوودا، بە هەموویەوە دەکاتە زیاد 1.53 ملیار هەژمار.

شارەزایان ئاماژە بە مامەڵەکردنی کۆمپانیا گەورەکانی تەکنەلۆژیا دەکەن بە وێنە و زانیاریی بەکارهێنەرانیانەوە لە ڕێی تۆڕی دێپ وێبەوە تاکوو کۆمپانیاکە شکست و خراپی دارایی پێ باش بکات، کە جێی گومان و ناڕوونی زۆرە لەماوەیەکی کەمدا ئەو بڕەیەکجار زۆرەی هەژماری تۆڕێکی گەورەی وەک یاهوو هاک بکرێت.

کۆمپانیاکە بڕیاری داوە لیژنەیەک درووست بکات بۆ بەدواداچوونی کێشەکان و بڕینی بەشە پاداشتی بەڕێوەبەر ماریسا مایەر، تاکوو دۆزینەوەی کێشەکان.

جێی وەبیرخستنەوەیە لەماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای ڤێریزۆن پشکەکانی یاهووی کڕییەوە بە بڕی 4.48 ملیار دۆلار.

 

4 ئازار، 2017
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246