10
بابەتی گرینگ 4, ئازار 2017 بۆچوون

لە دوای فێربوونی زمانەکانی CSS و HTMLـی وێب، هەنگاو بۆ چ زمانێکی دیکە بنێین؟

ئەوەی دەزانین زمانەکانی ئێچ تی ئێم ئێڵ و سی ئێس ئێس دوو زمانە مۆدێرن و سەرچاوەکەی وێبن. بێگوومان فێرخواز لە بواری وێبداڕشتندا زۆرن، لەوانەیە فێربوونی (ئێچ تی ئێم ئێڵ و سی ئێس ئێس) بۆیان بەس نەبێت، چونکە ئەگەر ئێستا ماڵپەڕێک تەنها ئەو دوو زمانەی تێدا بێت، هەرگیز تەواوی خواستەکانی سەردانیکەر پڕناکەنەوە، ئەمەش ئامانجەکانی فێرخواز بە تەواوی ناپێکن، چونکە ماڵپەڕەکان لە سەرانسەری جیهاندا لە ئێستادا، خاوەن میکانیک و جووڵەی بێدەنگن، ئەمانەش بەهۆی زمانەکانی وەکو جاڤاسکریپ کە زیرەکیەک دەداتە ماڵپەڕەکان و چێژێکی زیاتر دەدەنە سەردانیکەران.

ئەگەر فێرخوازێکی تەواوی وێببین، هەنگاو بۆ زیاتر و زیاتر دەنێین و بنەمای فێربوونیش فێربوونی زمانەکانە. زمانەکان جگە لە (ئێچ تی ئێم ئێڵ و سی ئێس ئێس) زۆرن، لەوانە جاڤاسکریپت، پی ئێچ پی، مای ئێس کیو ئێل و فێرخوازان هەوڵی بۆ دەدەن، بەڵام ئەو زمانانە هێندە ئاڵۆزن فێربوونیان پێویستی بە کەشێکی ئاسایی و مێشکێکی ئارام و کات هەیە. لای فێرخوازان باسێکی گرنگ هەیە کە هەڵبژاردنی ئەو زمانانەیە، کە ئەوەیە ئەگەر تۆ زمانەکانی ئێچ تی ئێم ئێڵ و سی ئێس ئێس فێربیت، هەنگاو بۆ چ زمانێکی تر بنێیت!؟

ئایا زانیوتە لەدوای زمانەکانی (ئێچ تی ئێم ئێڵ و سی ئێس ئێس) زمانەکانی جاڤاسکریپت و پی ئێچ پی گرنگترینن بۆ فێربوون!؟ جاڤاسکریپت نموونەی زمانی ئاستبەرز و بەتوانایە لە وێبەکاندا، بەهۆی جاڤاسکریپتەوە میکانیک و زیرەکیەک دەدەین بە ماڵپەڕەکەمان. کۆد و لەشی جاڤاسکریپت تا ڕادەیەک نزیکە لەگەڵ زمانەکانی داڕشتنی ئەپدا. وە تا ڕادەیەکیش نزیکە لە زمانە ئاستبەرزەکەی وێب پی ئێچ پی، بەمەش ڕێگامان خۆشتر دەبێت بۆ فێربوونی زمانی پی ئێج پی. کەواتە؟

ئەگەر فێرخوازێک بیەوێت تەواوی ئامانجەکانی لە وێبدا بپێکێت بە دڵنیاییەوە پێویستی بە فێربوونی زمانی پی ئێچ پیە، چوون پی ئێچ پی ئامانجمان بە تەواوی دەپێکێت، ئەگەر بمانەوێت بەڕێوەبەرایەتی و سیستەمی ماڵپەڕی خۆمان بۆ خۆمان و زیاتر دروستبکەین. ئەگەر ئێمە زمانی جاڤاسکریپت بناسین و فێربین، دڵنیابن لەگەڵ فێربوونی جاڤاسکریپت، دۆستایەتیەکی جوانیش بۆ پی ئێچ پی دروستدەکەین. چونکە هەروەکو وتمان کۆدەکانی زمانی جاڤاسکریپت نزیکیەک و لێکچوونێکیان پێوە دیارە لە بەرامبەر زمانی پی ئێچ پی دا.

کەواتە لێرەدا گەشتینەوە ئەوەی کە جاڤاسکریپت، زمانی گرنگی فێربوونی دوای زمانەکانی (ئێچ تی ئێم ئێڵ و سی ئێس ئێس)ـە، چونکە هەروەکو لەسەرەوە ئاماژەمان پێدا، کە جاڤاسکریپت زمانی سەرەتایی ئاستبەرزی وێبە، وە ڕێگەیەکیشە بۆ یارمەتیدانمان لەفێربوونی زمانی پی ئێچ پی دا. بگەڕێڕەوە بۆ سەرەتا و ناوەڕاستی بابەتەکە ئەگەر لەم نێوەندەدا تێنەگەشتیت.

تاگەکان وێبداڕشتن هتمڵ
بۆچونی تۆ