ئای ئۆ ئێس
6, ئازار 2017
ئەمساڵ بەشێکی نوێ لە یاری The Room بۆ مۆبایلەکان بڵاودەکرێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە ۲۰۱۷/۳/٦ دەستەی وەبەرهێنەرانی یاری بەناوبانگی (TheRoom) لە پەڕی فەرمیدا نوێترین بەشی یاری یاریەکەیان ڕاگەیاند بە ناوی TheRoomOldSins کە وابڕیارە لە له کۆتایی ئەمساڵدا بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئێس و ئەندرۆید بەردەستببێت.
شایەنی باسە یاری The Room تاکو ئێستا سێ بەشی لێ بەرهەمهاتووە و خاوەن هەوادارێکی زۆرە. یاریەکە له جۆری نهێنی و هزریە، کە خاوەن گرافیکێکی نایاب و بینینێکە کە دەتوانیت بە جۆرایەتی سێ دووری لە ناو یاریەکەدا جووڵە بکەیت، هەروەها خاوەن زۆرترین پێدانی ئەستێرەیە لە کۆگاندا.
لە کۆتاییەکانی ئەم مانگەشدا لە لەندەن، دێمۆیەک لە یاریە نوێیەکە بڵاودەکرێتەوە بۆ یەکەمجار.
محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.