ئەندرۆید
6, ئازار 2017
سناپ چات ڕێژەی داگرتنی 500 ملیۆنی تێپەڕاند
سەرەڕایی ئەو ڕکابەرییە زۆرەی لەگەڵ فەیسبووک، ئەمڕۆ ئەپی سناپ چات تەنها لە گووگڵ پلەی 500 ملیۆن ڕێژەی داگرتنی تێپەڕاند، هەروەها لەماوەی پێشوودا کۆمپانیاکە بڕیاری دابوو زیاتر گرنگی بدات بە سیستەمی ئای ئۆ ئیس ـی کۆمپانیای ئەپڵ، کۆمپانیاکە ڕۆژانە 158 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەیە لە چاو ئەوەی لە دوو ساڵی پێشوودا تەنها 49 ملیۆن بەکارهێنەری چالاکی هەبوو، بەڵام ڕێژەی بەکارهێنەری ئەندرۆید و IOS نەزانراوە.

سەرچاوەکانی بارزگانی ئاماژە بەنرخی خەمڵێنراوی سناپ دەکەن بە 33 ملیار دۆلار، هەر چەندە سەرەتا کۆمپانیایی فەیسبووک بڕی 3 ملیار دۆلاری خستە بەردەست خاوەنی سناپ ئیڤان سپێیگێل تاکوو دەست بەرداری کۆمپانیاکەی بێت کە پڕۆژەی لە مێژینەی بوو، هەروەها بووە هۆی وازهێنانی ئەو گەنجە داهێنەرە لە زانکۆ و کردی بە ملیاردێرێکی دیار.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.