ئەپ و نەرمەکاڵا 7, ئازار 2017

ئاشنابن بەباشترین جێگرەوەی کۆگای گووگڵ پلەی بۆ داگرتنی ئەپەکان بەبێ سنوردارکردنی وڵات.

بێگومان گەورەترین کێشە کە ڕووبەڕوی بەکارهێنەرانی سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید دەبێتەوە لە وڵاتی عێراق نەبوونی زۆربەی ئەپە بەسوود و بەناوبانگەکانە، بە ڕاددەیەک کە هیچ کەسێک ناتوانێت تەنها بە بەکارهێنانی کۆگای گووگڵ پلەیی تایبەت بە عێراق ئیشەکانی بەڕێ بکات، هەر بۆیە بەکارهێنەران پەنا دەبەنە بەر چەند شتێکی وەک بەکارهێنانی هەژماری جیمەیڵی تایبەت بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا و بەکارهێنانی ئەپەکانی VPN و داگرتنی ئەپەکان لە کۆگا و ماڵپەڕی دەرەکییەوە.

پاشان کۆمەڵێک کێشەی تر ڕووبەڕوی بەکارهێنەران دەبێتەوە لە کاتی بەکارهێنانی ماڵپەڕ و کۆگای دەرەکی بۆ داگرتنی ئەپە پێویستەکان، وەک مالوەیر و ڕیکلامی بێزارکەر و داگیرانی ئەپ بە بێ ئاگاداری بەکارهێنەر.

یەکێک لە باشترین کۆگا دەرەکییەکان کە دەکرێت جێگای گووگڵ پلەی بۆ زۆرێک لە بەکارهێنەران بگرێتەوە بریتییە لە کۆگای Apkpure، ئەمەش بەهۆی کۆمەڵێک تایبەتمەندی ناوازەی کۆگاکە وەک:

  • نەبوونی ڕیکلامی بێزارکەر.
  • نەبوونی کێشەی مالوەیر و داگیرانی ئەپ بێ ئاگاداری بەکارهێنەر.
  • بەردەستبوونی ئەپ و نوێکردنەوەکان بە زووترین کات.
  • تایبەتمەندییەکانی گەڕان و جیاکردنەوەی ئەپەکان بۆ کۆمەڵێک بەش.
  • نیشاندانی تایبەتی ئەو ئەپ و یارییانەی کە باون و لە ماوەی پێشوودا داگرتنیان زۆربووە.
  • توانای ڕاگرتنی داگرتن و دووبارە بەردەوامکردنەوەی لە هەر کاتێک کە بتەوێت.
  • داگرتنی ئەو یارییانەی کە پێویستیان بە داتایە بە ئاسانی و بە ئاسایی هەروەک هەر یارییەکی تر.
  • توانای سەیر کردنی هەموو ئەو ئەپانەی کە لە لایەن هەمان گەشەپێدەرەوە دروست کراون لە یەک شوێندا.
  • توانای داگرتنی وەشانە کۆنەکانی ئەپەکانی لە کاتی پێویستیدا.

کرتە بکە بۆ داگرتنی کۆگاکە.

بۆچونی تۆ