ئەندرۆید
9, ئازار 2017
نوێکردنەوەی وەشانی نوگەت بۆ مۆبایلەکانی Galaxy S6 و Galaxy S6 Edge دەستی پێکرد

دوای چاوەڕوانییەکی زۆر و دوای ئەوەی سامسۆنگ نوێکردنەوەی وەشانی نوگەتی بۆ زنجیرەی S6 لە کۆتایی مانگی پێشووەوە دواخست، ئەمڕۆ کۆمەڵێک بەکارهێنەر لە وڵاتانی بەریتانیا و ئیتاڵیا و سویسرا و ئەڵمانیاوە لە ماڵپەری Sammobile ئاماژەیان بەوە کردووە کە نوێکردنەوەکەیان پێگەیشتووە و یەکێک لە بەکارهێنەران وێنەی نوێکردنەوەکەشی بڵاوکردۆتەوە.

لە ئێستادا دیار نییە ئاخۆ نوێکردنەوەکە تەنها لە وڵاتانی ئەوروپا بەردەستە یاخود وڵاتانی تریش.
نوێکردنەوەکە کۆمەڵێک شتی گرنگ لە خۆ دەگرێت وەک ڕووکارێکی تازەی بەکارهێنەر، هەروەها خزمەتگوزاری سامسۆنگ کڵاود کە بێبەرامبەر ڕێگە دەدات بەکارهێنەران 15 گێگابایت داتا پاشەکەوت بکەن.
محمد شوان
خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆم و حەزێکی زۆرم بۆ تەکنەلۆژیا هەیە، سوپاس بۆ خودا تا ڕاددەیەک زانیاری و شارەزاییم لە مۆبایلە زیرەکەکان و کۆمپیوتەردا هەیە، بە تایبەتیش لە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید، هیوام وایە بتوانم خزمەتێکی بچووک بە هاونیشتمانیانم و بە وێبی کوردی بکەم و سوود لەم ئەزموونە وەربگرم.