ئەپ و نەرمەکاڵا 10, ئازار 2017

فەیسبووک کۆمەڵێک تایبەتمەندی زیادکرد بۆ چیرۆکەکانی مێسنجەر هاوشێوەی سناپ چات

شەش مانگ بەرلە ئێستا گوێبیستی ئەوە بووین، فەیسبووک تایبەتمەندی چیرۆکەکان زیاددەکات بۆ ئەپی مێسنجەر لەسەر مۆبایلە هۆشمەندەکان، وابڕیارە لەماوەی داهاتوودا چەندین نوێکاری و تایبەتمەندی زیاتر و زیاتر بخاتە سەر بەشی چیرۆکەکانی ئەپی مەسنجەر.
نوێترین تایبەتمەندی بریتییە لە Messenger Day کە دەتوانیت ڤیدیۆ تۆمار بکەیت، وێنە بگریت و تایبەتمەندی جیاوازی بخەیتە سەر وێنە و ڤیدیۆکانت، گرنگترین نوێکاری لەم وەشانەدا ئەوەیە دەتوانیت نوسین و تایبەتمەندی جۆراوجۆر و ناوازە بخەیتە سەر ڤیدیۆکانت.

چیرۆکەکانت دەچێتە بەشی Your Day بۆماوەی 24 کاتژمێر دەمێنێتەوە و پاشان دەسڕێتەوە هاوڕێیانت دەتوانن بیبینن و دەتوانیت تەنها ئەو هاوڕێیانەشت دیاری بکەیت کە دەتەوێت بیبینن، وەک لەوێنەکەی سەروەدا دەردەکەوێـت.
پاش زیادکردنی تایبەتمەندی چیرۆکەکان بۆ ئەپەکانی ئینستگرام و واتساپ وە ئێستاش بۆ مێسنجەر فەیسبووک زیاتر گرنگی دەدات بەم تایبەتمەندییە لەبەر ئەوەی زیاد لە 1.6 ملیار کەس هەژماری فەیسبووکیان هەیە و ئەپی مەسنجەر زیاد لە یەک ملیار جار دابەزێنراوە لە کۆگا فەرمییەکان.
دەتوانیت ئەپی مێسنجەرت نوێ بکەیتەوە بۆ بیننی نوێترین تابەتمەندییەکان.

سەرچاوە :
تاگەکان Messenger
بۆچونی تۆ