10
ئاسایشی ئەلیکترۆنی 11, ئازار 2017 بۆچوون

ئەلگۆریزمی reCAPTCHA ـی نوێ خودکارانە دەتناسێتەوە، و ئێستا بەردەستە!

ئەلگۆریزم و تەکنەلۆژیای reCAPTCHA بۆکسێکی سادەیە هێمای ڕاستی لێدەدەیت و ئەو وێنانە دیاری دەکەیت کە وێبسایتەکە داوای دەکات، تاکوو کۆمپیوتەر ئەو بەکارهێنەرە بناسێتەوە کە ئاخۆ بووت(خودکارانە ئەنجامدەری فەرمان)ـێکە، یان نا.

ئەم تەکنەلۆژیایەی گوگڵ یارمەتی ملیۆنان سایتی داوە و ڕێگری لە ملیاران هێرشی هاککەران گرتووە، واتە ئەم هەنگاوەی گوگڵ هەمیشە بەربەستێکی قوورس بووە لە بەردەمیاندا تاکوو نەتوانن خودکارانە چ کۆکردنەوەی پارەی ببیت کۆین بێت، یاخوود تۆماربوون و چونەژوورەوەی هەژمار بە شێوەی نایاسایی.

دەبوایە هەموو جارێک بەکارهێنەر کۆمەڵێک وێنەی دیاری بکردایە بەپێی داواکاری سێرڤەرەکە پاشان ڕێگەی بە چوونە ژوورەوە دەدا، بەڵام ئێستا بەهەمان ئەلگوریزم و فکرە کار دەکات بەڵام تۆ نایبینت، سێرڤەر و ئامێری کۆمپیوتەرەکەت ڕاستەخۆ دەتناسێتەوە لە ڕێگەی ئەو IP یەی تۆماربوویت، کە تۆ بووت نییت، بەڵکو مرۆڤیت، کە کار لەسەر ئەم فرمانە دەکەیت.

بۆچونی تۆ