ئەپڵ

ئایا کۆمپانیای ئەپڵ ئەم ساڵ ئایفۆن ٨ ڕادەگەیەنێت؟

پێش ئەوەی دەست بە بابەتەکە بکەین سەرەتا باوەڕ بە هەواڵی هیچ ماڵپەڕ و پێگەیەک مەکەن کە دەڵێت ئەم ساڵ ئایفۆن ٨ ڕادەگەیەنرێت، یاخود تایبەتمەندییەکانی ئایفۆن ٨ بەم شێوەیە دەبێت، چونکە ئێمە نابێت پێش ڕووداوەکان بکەوین کۆمپانیای ئەپڵ پێش ئەوەی ئایفۆنی ٨ ڕابگەیەنێت بەرهەمێک ماوە ڕایبگەیەنێت تا بگاتە ٨ یاخود دەبێت بازێک بدات و ئایفۆن ٨ ڕابگەیەنێت کە ئەمەش تا ڕادەیەکی زۆر ئەستەمە و دوورە لە کار و پڕۆژە و داهێنانەکانی کۆمپانیای ئەپڵ.

هەموو ئەو بەرهەمانەی کۆمپانیای ئەپڵ ڕایدەگەیەنێت بە چەند قۆناغێک تێپەڕ دەبێت ئینجا دواتر لە کۆنگرەیەک بەرهەمەکانی نمایش دەکات، گەر بگەڕێینەوە بۆ ساڵەکانی پێش ئێستاش هەموو ساڵێک کۆمپانیای ئەپڵ لە نێوان مانگی ٥ بۆ مانگی ٦ کۆنگرەیەکی دەبەستێت بە ناوی ” Worldwide Developer Conference ” کە زیاتر تایبەت دەبێت بە گەشەپێدەرانیی کۆمپانیای ئەپڵ و هەر چوار سیستەمی وەگەڕخەری iOS و MacOS و TvOS و WatchOS لەم کۆنگرەیەدا گشت سیستەمە نوێکان و گۆڕانکارییەکانی تایبەت بە سیستەمە وەگەڕخەرەکان ڕادەگەیەنرێت. دواتر لە کۆتایی کۆنگرەکەدا بۆ چەند مانگێک بە شێوەی تاقیکاری ئەم سیستەمە وەگەڕخەرانە دەخرێنە بەردەم گەشەپێدەرانی کۆمپانیای ئەپڵ بۆ ئەوەی تاقیکردنەوەی لەسەر بکەن و کێشە و گرفتەکانی ئەم سیستەمە وەگەڕخەرانە چارەسەر بکەن.

دوای ئەوەی سەرجەم تاقی کردنەوەکان بۆ سیستەمی وەگەڕخەر لە لایەن گەشەپێدەرانەوە تەواو کرا کۆمپانیای ئەپڵ هەڵدەستێت بە ناردنی وەشانێکی تر بە ناوی Gold Master  بۆ گەشەپێدەران کە بە وەشانی پێش کۆتایی دەناسرێت و دوایین هەل دەبێت بۆ گەشەپێدەران کە گۆڕانکاری و چاککارییەکان لە سیستەمە وەگەڕخەرەکە بکەن پێش وەشاندنی بە شێوەی فەرمی لە لایەن کۆمپانیای ئەپڵەوە، دوای ئەمە کۆمپانیای ئەپڵ لە نێوان مانگی ٩ بۆ مانگی ١٠ کۆنگرەیەکی تر دەبەستێت و لەم کۆنگرەیەدا وەشانە نوێیەکان لەگەڵ بەرهەمە نوێیەکەی ڕادەگەیەنێت.

بۆ ئەم ساڵیش بە هەمان شێوەیە لە مانگی ٦ وادەی کۆنگرەی ” Worldwide Developer Conference ” دیار کراوە و لە نێوان مانگی ٩ بۆ مانگی ١٠ لە کۆنگرەکەدا ئایفۆنی ٧ ئێس ڕادەگەیەنێت چونکە لە هەموو بەرهەمەکانی کۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆنی S ڕادەگەیەنێت کە چەند گۆڕانکارییەکی کەم لە بەرهەمی پێش خۆی دەکات و دواتر بەرهەمە جیاوازەکە دوای ساڵێکی تر ڕادەگەیەنێت، ئایفۆن ٨ـیش دەکەوێتە مانگی ٩ بۆ ١٠ـی ساڵی داهاتوو نەک ئەم ساڵ. بەڵام کە ئەویش وەکو سامسۆنگ بکات و ڕاستەوخۆ بازبدات بێ ڕاگەیاندنی ئایفۆنی ئێس ئەوە ئیتر خاڵێکی وەرچەرخان دەبێت لە مێژووی ئەپڵ چونکە من پێم وایە بەبەراورد بەڕابردووی کۆمپانیا دەبێت ئایفۆنی ٧ ئێس ڕابگەیەنێت نەک ئایفۆن ٨.

11 ئازار، 2017
ئاڤاتار
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له‌ ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له‌ بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به‌ تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌ تێكه‌ڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه‌ به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان وده‌مەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕه‌ویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
269