وێبداڕشتن 11, ئازار 2017

لە وەشانی ۱۰.٤ـی بێتای سناپچات دەتوانی هاوڕێکانت بۆ بەشی Home زیادبکەی بەشێوەی ئیمۆجی کەسایەتی.

هەندێک لە ئەپ و نەرمەکاڵاکانی گفتوگۆ، تایبەتمەندی ئەوەیان هەیە کە هاوڕێکان بخەینە بەشی “ماڵەوە”ـی مۆبایلەکەمان لە سیستەمی ئەندرۆید، وە ئێستا وادیارە سناپچات بە شێوەیەکی جیاوازتر و جوان دەیەوێت ئەم تایبەتمەندیە زیاد بکات. وەشانی بێتای ۱۰.٤ی سناپچات ڕێگە بە بەکارهێنەران دەدات کە هاوڕێکانیان بۆ بەشی ماڵەوە زیاد بکەن، ئەویش بەشێوەی ئیمۆجی کەسایەتی خۆیان، کە دەتوانیت لە ڕێگەی ئەپی Bitmojiـیەوە دروستیبکەیت.

کاتێک وەشانە بێتاکەت هەبوو، بە سادەیی لیستی پێوەکراوەکان (Widget) بکەرەوە و دوو پێوەکراوی سناپچات دەبینیت، یەکەمیان بە قەبارەی ٤×۱ کە باشترین پەیوەندیەکانت لەگەڵ هاوڕێکان نیشاندەدات بە شێوەی ئیمۆجی کەسایەتی. دووەمیشیان بە قەبارەی ۱×۱ کە ئەمەشیان رێگەت دەدات کە هاوڕێکانت بە هەڵبژاردەی خۆت هەڵبژێریت و بۆ بەشی ماڵەوەی مۆبایلەکەت زیادیان بکەیت.

هەروەها دەتوانرێت قەبارەی پێوەکراوەکان بچووک یان گەورە بکەیتەوە ئەگەر ویستت. دەتوانیت تەواو بەشی ماڵەوەت پڕبکەیتەوە بە ئیمۆجی هاوڕێکانت هەروەکو ئەوەی لە وێنەکەی سەرەوەدا دەیبینن. هەروەکو لەسەرەوەش ئاماژەی پێدرا، ئەم ڕووکار و پێوەکراوە تەنها بۆ ئەو کەسانەیە کە ئیمۆجی کەسایەتی خۆیان لە ئەپی Bitmoji دروستکردووە.

ئەپی Bitmoj ئەپێکی جیاوازی دروستکردنی ئیمۆجیە لەسەر شێوەی کەسایەتی خۆت، لەوانەیە بینیبێتت لە سناپچاتدا کە ئاماژە بە ئەپی Bitmoji دەکات بۆ دروستکردنی ئیمۆجی. بۆ بەدەستخستنی وەشانەکە کرتە بکە.

سەرچاوە :
تاگەکان سناپچات
بۆچونی تۆ