بابەتی گرینگ 11, ئازار 2017

کڕینی پێشوەختە بۆ مۆبایلی ئێکسپێریا ئێکس زێد پریمیەم لە شانشینی یەکگرتوو بە نرخی ٦٤۹ پاوەند دەستی پێکرد.

مۆبایلی ئێکسپێریا ئێکس زێد پریمیەم کە نزیکی دوو هەفتەیە ڕاگەیاندراوە ئێستا بە شێوەی کڕینی پێشوختە بەردەستە لە کۆگای ئەمازۆنی شانشینی یەکگرتوو بە نرخی ٦٤۹ پاوەند. ڕەنگی بەردەستکراو بۆ کڕین تەنها ڕەنگی Deepsea blackـە و پێدەچێت ڕەنگی Chromeـیش لە کۆگایەکی تایبەت بەردەستبکرێت. کرتە لەم بەستەرە بکە بۆ چوونە ناو پەڕەی کڕینی پێشوەختەی مۆبایلەکە ئەمازۆن UK مۆبایلی Xz Premium.

چەند کۆگایەکی تریش مۆبایلەکەیان بەشێوەی کڕینی پێشوەختە بەردەستکردووە لەوانە پێگەی Clove بە نرخی ٦٤۹ پاوەند و پێگەی UnlockedMobiles بەنرخی ٦۳۹ پاوەند.

ئێکسپێریا ئێکس زێد پریمیەم لە ۳۷ی مانگی ڕابردوو لە کۆنگرەیەکی تایبەت لە کۆنگرەکانی جیهانی مۆبایل ڕاگەیاندرا، بۆ زانیاری تەواوی مۆبایلەکە سەردانی ئەم بابەتە بکە کرتە بکە.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ