ئەپ و نەرمەکاڵا 11, ئازار 2017

ئەم ٦ ئەپە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی.(٢)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ٦ ئەپ بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.

+Content Blocker: ئەپێکە تایبەتە بەڕێگەگرتن لە ڕیکلامە نەشیاو و نەخوازراوەکان لە وێبگەڕی سەفاری. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Agenda: ئەم ئەپە یارمەتیت دەدات لە ڕێکخستنی خشتەی کارەکانت و دەرخستنی کارەکانت بۆ هەمان ڕۆژ و ڕۆژانی دواتریش. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Jigsaw Wonder Puppies Puzzles: یاریەکی چاککردنەوەی وێنەکانە بۆ منداڵان و ئەوەی لەسەر منداڵەکەیە ئەوەیە پارچەی وێنەکان کۆبکاتەوە بەشێوەیەکی دروست. ئەمەش چێژێک دەبەخشێت بە منداڵەکەت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

My Town : Fashion Show: یاریەکی تری منداڵانە و تایبەتە بە کچان. کە دەتوانن یاری بە کەسایەتی جۆراوجۆر بکەن و جلوبەرگ و شێوە و ڕووکاریان بگۆڕن. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Splashtop Personal: لەڕێگەی ئەم ئەپەوە دەتوانیت لە دوورەوە دەست بەسەر کۆمپیوتەرەکەت دابگریت چ ماک بێت چ ویندۆز. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Angry Birds Star Wars: یاری باڵندە توڕەکان لە جۆری ستار وۆرز و تا ٢٥٠ ئاست دەتوانیت چێژ لەم یارییە وەرگریت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

تایبەت: ئەمەی خوارەوەش دیاری ئەم زنجیرەیەیە و بۆ ماوەیەکی زۆر کورت بێ بەرامبەر و خۆڕاییە!

The Silver Bullet: ئەمەش یاریەکی تری نایابە و تەنها لە ١١ بۆ ١٣ی ئەم مانگە واتە مانگی ٣ بێ بەرامبەرە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

بۆچونی تۆ