گووگڵ 12, ئازار 2017

گووگڵ بە بارەگا نوێکەی کێبەرکێی ئەپڵ دەکات.

کۆمپانیای گووگڵ ڕەزامەندی ئەنجوومەنی شاری ماونتن ڤیوی وەرگرتووە سەبارەت بە پڕۆژەی دروستکردنی بارەگا تازەکەی لە تەنیشت بارەگای ئێستای و بەگوێرەی سەرچاوەکانی هەواڵ بێت ئەو بارەگایە ناوی Charleston East دەبێت و دیزاینێکی جوان و نایابی هەیە.

گووگڵ پلانی وایە ئەم بارەگایە لە خۆرهەڵاتی باخچەی چارلستۆن بە ئەنجام بگەیەنێت و لەم بارەگەیە نوێیەیدا زیاتر جەخت لە پاراستنی ژینگە و بەدەستخستنی وزە کراوەتەوە. بەمەش گووگڵ دەیەوێت کێبەرکێ لەگەڵ ئەپڵ بکات کە لەئێستادا سەرقاڵی کۆتایی پێهێنانی بارەگا تازەکەیەتی کە لەسەر شێوەی کەشتیەکی ئاسمانی دروستکراوە.

پانتایی ئەم بارەگایە خۆی لە ٥٩٥ هەزار پێ چوارگۆشە بە بەرزی ١١٠ پێ دەبینێتەوە، پێشبینی دەکرێت لەسەرەتای مانگی داهاتووەوە دەست بە دروستکردن و بنیاتنانی بکرێت.

شایەنی باسە ئەم بارەگایە وەکو یەکەم بارەگا دێت کە گووگڵ خۆی لە بناغەوە ئیشی لەسەربکات چونکە پێشتر گووگڵ شوێنەکانی بەکرێ دەگرت و زیاتر پشتی بە دۆڵی سیلیکۆن دەبەست.

جێگای ئاماژەیە وا پلان دانراوە کە لە ساڵی ٢٠١٩ کۆتایی پێ بێت و لەهەمان شوێنیش چەندان درەخت هەبووە بەڵام هەمووی لابراوە و گووگڵ دەیەوێت سەرلەنوێ بەگوێرەی داوای خۆی درەختی تازە بچێنێتەوە.

لەخوارەوە بینەری تەواوی بەشەکانی بارەگا تازەکەی گووگڵ بن:

لەم دۆکیومێنتەی خوارەوە بە ورتر سەبارەت بە بارەگاکە بزانن:

[

Google’s new plans by mashablescribd on Scribd

سەرچاوە :
تاگەکان گووگڵ
بۆچونی تۆ