هەواڵ 13, ئازار 2017

پێدەچێت شاومی ڕەنگێکی نوێی می نۆت 2 بەردەست بخات

کۆمپانیای شاومی لە ئۆکتۆبەری 2016 دا مۆبایلی می نۆت 2 ـی ڕاگەیاند، بە ئامانجی ڕکابەریکردنی سامسۆنگ و ئەپڵ،پاشان کۆمپانیاکە مۆبایلەکەی بە ڕەنگەکانی ڕەش و زیوی ئاڵتونی خستە بازاڕەکانەوە، لەم دواییانەدا ئاماژە بەوە دەدرێت کۆمپانیاکە ڕەنگێکی نوێ لەو مۆبایلە دەخاتە بازاڕەکانەوە.

دەنگۆکان لە پێگە چینییەکانەو بڵاوبووبوونەوە لە چەند مانگی ڕابردوودا کە ئاماژەیان بەوە دەکرد می نۆت 2ـی نوێ بە ڕەنگی شین دەبێت بەڵام تا ئێستا هیچ هەواڵێکی نوێ نییە لەسەر ئەو بابەتە، لە ئێستا وێنەیەکی نوێی دزەپێکراو بڵاوبووەتەوە لە پێگەی کۆمەڵایەتی وێبکۆی چینی، کە مۆبایلی می نۆت 2ـی پەمەیی دەردەکەوێت.

وەک وتمان ئەم ڕەنگە نوێیەی مۆبایلەکە لە ئێستادا تەنها زانیاری دزە پێکراوی تۆڕەکانە و هیچ هەواڵێکی فەڕمیی نییە لە شاومییەوە پشت ڕاستی وێنەکە بکاتەوە، بەڵام بیرۆکەیەکی گونجاو باشە بۆ کۆمپانیاکە تاکوو وا لە خانمان بکات بەرهەمەکانی کۆمپانیاکە بکڕن و وەک دەشزانین ڕەنگی پەمەی یاخوود گوڵی ڕەنگێکی دڵخوازی ئافرەتانە.

تایبەتمەندیەکانی می نۆت 2:

  • ڕام: ٦ گێگابایت.
  • کامێرا: ۲۲ مێگاپێکسڵ بە سێنسەری کۆمپانیای سۆنی و تۆمارکردن بە ڕوونی 4k و بوونی تایبەتمەندی نەجووڵان و تێک نەچوون لە کاتی تۆمارکردنی ڤیدیۆدا
  • کامێرای پێشەوە: ٨ مێگاپێکسڵ و تواناى تیشک(فۆکس)کردنى خۆکارانەى هەیە بۆسەر تەنەکان.
  • پڕۆسێسەر: ٨۲۱ سناپدراگۆنی کۆمپانیای کوالکۆم بەخێرایی ٢،٣٥ گێگاهێرتز.
  • پاتری: ٤۰۷۰ میلی ئەمپێر.
  • ڕوونما:  ۲٥٦۰×۱٤٤۰ (QHD).
  • بیرگه: ۱۲٨ گێگابایت (٦ گێگابایت ڕام)، ٦٤ گێگابایت (٤ گێگابایت ڕام).

نرخی مۆبایلەکە بۆ بیرگەی ۱۲٨ گێگابایت کە ڕامی ٦ گێگابایتە، ٥۱٥$ـە، بۆ بیرگەی ٦٤ گێگابایت کە ڕامی ٤ گێگابایتە، نرخی ٤۱٥$ـە.

تاگەکان mi_note
بۆچونی تۆ