10
ئەپ و نەرمەکاڵا 13, ئازار 2017

ئەپڵیکەیشنی Greenify بۆ پاشەکەوتکردنی پاتری بۆ ئەندرۆید دابگرە.

بێگومان بە دەیان ئەپڵیکەیشن لەناو کۆگای گووگڵ پلەی ستۆر بونیان هەیە کە بانگەشەی پاشەکەوتکردنی وزەی پاتری دەکەن بەڵام زۆربەیان سەرکەوتوونین و کرداری ئیشەکەی خۆیان ناکەن. بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵییە ئەوەیە کە ئەپی Greenify ئەو دوودڵیەی نەهێشتووە و لەبوارەکەی خۆیدا سەرکەوتووە و ئەمەش زیاتر بەهۆی ئەوەی بەردەوام نوێکردنەوەی بۆ بڵاودەکرێتەوە و لە دوایین نوێکردنەوەیشیدا پشتگیری لە ئەندرۆید نوگەت دەکات و کورتکراوەکانی بۆ زیادکراون کە بە پەنجە ڕاگرتن لەسەر وێنۆچکە واتە ئایکۆنەکەی ئەو کورتکراوانە دەردەکەون.

شایەنی باسە، لەڕێگەی ئەو کورتکراوانەی لەم وەشانەدا زیادکراون هەربەکارهێنەرەێک دەتوانێت بە ئاسانی لەڕێگەیانەوە بگات بە بەشەکانی ئەم ئەپڵیکەیشنە و کارەکانی خۆی بەئەنجام بگەیەنێت. ئەم تایبەتمەندییەش هاوشێوەی 3D Touchـی ئایفۆنە و سودێکی زۆری بە بەکارهێنەران گەیاندووە.

جێگەی باسە ئەم ئەپە بێبەرامبەرە و بەخۆڕاییە و دەتوانن کرتە بکەن بۆ داگرتنی و ئەم ئەپە زۆر تایبەتمەندی بەرزی هەیە کە لەڕێگەیەوە وزەی باش دەتوانیت بۆ پاتری بگەڕێنیتەوە لەکاتی پێویستیدا، بۆ نمونە هەڵدەستێت بە ناچالاککردنی ئەپەکانی وەکو Alarm و چاتکردن و نامەناردن و وەرگرتن تەنها لەکاتی کردنەوەی نەبێت و بەمەش وادەکات وزەی پاتری کەم بەفیرۆبچێت. ئەمانە و چەندان بابەتی تر لە گرینیفای بوونیان هەیە کە بەبێ ڕووتکردنی ئامێرەکەت کاردەکات و چوست و چالاکە.

 

بۆچونی تۆ