بابەتی گرینگ 13, ئازار 2017

بازاڕی فرۆشتنی کاتژمێرە هۆشمەندە ئاساییەکان لە بەرزبوونەوەدایە

کۆمپانیای “Counterpoint Research” کە تایبەتە بەلێکۆڵینەوە لە بازاڕی ئامێرە هۆشمەندەکان، لە دوایین ڕاپۆرتی خۆیدا باس لەوە دەکات کە بازاڕی کاتژمێرە هۆشمەندە ئاساییەکان بەبەردەوامی لە بەرزبوونەوە دایە و پێشبینیش دەکات کە تا کۆتایی ئەمساڵ خواستی کڕینی ئەو کاتژمێرە زیرەکانە بگاتە یەک ملیار دۆلار.

“کاتژمێرە هۆشمەندە ئاساییەکان” بەو کاتژمێرە هۆشمەندانە دەگوترێت کە شێوەکەیان بەهەمان شێوەی کاتژمێرە ئاساییەکانی ترە و هەمان دیزاینی ئەوانی هەیە، بەڵام تایبەتمەندی گرنگ و ناوازە لەخۆدەگرێت وەک توانای هەژمارکردنی لێدانەکانی دڵ، هەژمارکردنی هەنگاوەکانی قاچ، پارەدانی ئەلیکترۆنی لەڕێگای خزمەتگوزاری NFC و زۆر تایبەتمەندی تری جیاواز.

“پیتەر ڕیچاردسۆن”، بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوەکانی ئەو کۆمپانیایە دەڵێت “فرۆشیی کاتژمێرە هۆشمەندە ئاساییەکان ساڵانە بەڕێژەی %٧٧ بەرزدەبێتەوە، ئەمەش بڕی %١٢ ی تێکڕای فرۆشیی گشتیی ئامێرە هۆشمەندەکان پێکدەهێنێت لە ساڵی ٢٠١٧”. “مدیت سێنج”، لێکۆڵەرەوەی کۆمپانیاکە بەرزبوونەوەی بەرچاوی فرۆشیی ئەو کاتژمێرە هۆشمەندانە بۆ دوو هۆکار دەگەڕێنێتەوە، هۆکاری یەکەمیان دەگەڕێتەوە بۆ پاراستنی ئەو کاتژمێرە هۆشمەندانە لەشێوە و دیزاینی ئاسایی کاتژمێرە هۆشمەندەکانی تر، هۆکاری دووەمیشیان بەهۆی بوونی ئەو هەموو تایبەتمەندییە نایابانەی کەبەکارهێنەر پێویستی پێ دەبێت لە هەموو کاتێکدا بێ ئەوەی کار بکاتە سەر تەمەنی پاتری کاتژمێرەکە، کە ئەمە لە کاتژمێرە هۆشمەندەکانی تر تاڕادەیەک پشتگوێ خراوە.

ئەمساڵ پێشبینی دەکرێت کە کۆمپانیای فۆسێلی ئەمریکی پێشەنگی بازاڕی فرۆشتنی ئەو کاتژمێرە هۆشمەندە ئاساییانە بێت ئەویش بەهۆی بەرهەمهێنانی چەندەها کاتژمێری هۆشمەندی ئاسایی زۆر نایاب و بەدیزاینێکی ئاسایی کە وات لێدەکات هەست بکەیت هەمان کاتژمێرە ئاساییەکانی ترت لەدەستدایە بەڵام بە تایبەتمەندی نایاب.

-چەند وێنەیەکی کاتژمێرە هۆشمەندە ئاساییەکان:

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ