ئای ئۆ ئێس 13, ئازار 2017

ئەم ١٠ ئەپە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی. (٣)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ٦ ئەپ بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.

Poomojis: کۆمەڵێک دەموچاوە خەندەی جوڵای گەورەن بۆ ناو ئای مێسج و نرخەکەیان لە ٩٩ سەنتەوە بووەتە خۆڕایی. کرتە بکە بۆ داگرتن.

 

Strong Room: ئەپێکە بەکاردێت بۆ پاشەکەوتکردنی چوونەژوورەوەکانت واتە ناوی بەکارهێنەر و وشەی نهێنی بۆ ناو تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانی وەکو فەیسبووک و تویتەر و ئینستەگرام و …هتد. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Week Cal Widget: ئەمەش ویجێتێکە و پێکدێت لە ڕۆژمێری یەک هەفتە کە دەتوانیت لە بەشی ویجێتەکان دایبنێت و هەمیشە لە سپۆتلایتەوە سەیری بکەیت کە لەپلانی ئەم هەفتەیە چی هەیە بێ چوونە ناو ئەپی ڕۆژمێر. کرتە بکە بۆ داگرتن.

 

Angry Birds Star Wars: ئەمەش زنجیرەیەکی تری یاری باڵندە توڕەکانە و بۆ ماوەیەکی کاتی بێبەرامبەرە و بەهیوای ئەوەی چێژ لە کردنی وەربگرن. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Angry Birds Star Wars HD: ئەمەش زنجیرەیەکی تری باڵندەتوڕەکانە بەڵام تایبەتە بە ئایپاد و بۆ ماوەیەکی کاتی بووەتە بێبەرامبەر و پەلەبکەن لەداگرتنی. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Faux Browser: ئەمەش وێبگەڕێکی نایابە بە تایبەتمەندی نایابەوە و چەند تایبەتمەندیەکی نایابی هەیە لەوانە بۆ گەڕان لەجیاتی گووگڵ بزوێنەری دەک دەک گۆو بەکاردێنێت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Notes: ئەمەش ئەپێکی ترە تایبەتە بە تۆمارکردنی تێبینییەکانی ڕۆژانەت و پشت بە کلاود واتە خزمەتگوزاری هەوری دەبەستێت و دیزاینێکی جوان و نایابی هەیە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Stripe Wallpaper Generato: ئەپێکی نایابە و تایبەتە بەدروستکردنی پاشبنەما بۆ مۆبایلەکەت بەشێوەیەکی جوان و قەشەنگ. کرتە بکە بۆ داگرتن.

FlipCam PRO: ئەمەش ئەپێکی نایابی فۆتۆگرافییە و لەیەک کاتدا وێنەی پاش و پێش دەگرێت یان ڤیدیۆیی پاش و پێش تۆماردەکات لەڕێگەی کامێرای پێش و پاشی مۆبایلەکەتەوە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

MemoM: ئەمەش ئەپێکی تری نوسینی تێبینییەکانە بەڵام بە شێوەیەکی نایاب و تایبەت و لەکاتی زیادکردنی تێبینی و یادەوەرییەکان ڕاستەوخۆ بۆ ڕۆژمێری زیاددەکات. کرتە بکە بۆ داگرتن.

بۆچونی تۆ