ئامێرە هەمەجۆرەکان 14, ئازار 2017

بەمزوانە دەتوانیت یارییەکانی پلەیستەیشن 4 لەسەر کۆمپیوتەر کار پێبکەیت

چیدیکە پێویست ناکات پلەیستەیشن 4 بکڕیت تەنها بۆ کارپێکردنی یارییەکانی پلەیستەیشن 4 چوونکە کۆمپانیای سۆنی  لەڕێگەی خزمەتگوزاری PlayStation Now کە خزمەتگوزارییەکی نوێی دەبێت لە ماوەی داهاتوودا دەتوانیت کار بە یارییەکانی پلەیستەیشن چوار بکەیت لە ڕێی کۆمپیوتەرەوە.

PlayStation Now بەشداریکردن و بوون بە هاوبەش تێیدا مانگانە 20 دەبێت دوێنێ کۆمپانیاکە ڕایگەیاندبوو کە ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە پشتگیری یاریەکانی پلەیستەیشن چوار دەکات، بەڵام پشتگیری یارییەکانی پلەییشتەیشن 3 ناکات، هەروەها ئەم خزمەتگوزارییە نوێیە 400 یاری دابین دەکات بۆ بەکاهێنەران.

لە ئێستادا دەتوانیت کار بە یارییەکانی پلەیستەیشن 3 بکەیت لە ڕێی خزمەتگوزاریی 483 وە، کە خزمەتگوزارییەکە لە ڕێگەی ئینتەرنێتەوە بە ئەنجام دەگەیەندرێت کە پێویست دەکات بەشداربوو خاوەن ئینتەرنێتێکی بەهێزی توانادار بە داگرتنی خێرای بەرزی هەبێت.

لە چەند هەفتەی داهاتوودا سۆنی دەست دەکات بە تاقیکاری لەسەر ئەم سیستەمە نوێیەی هاوشێوەی خزمەتگوزارییەکەی کە پێشتر بەردەستی خستووە بۆ پلەیستەیشن 3.

ئەمەش واتای ئەوەیە دەتوانیت یاری بکەیت بە ڕوونیەکی بەرزی سەرهێڵ بێ ئەوەی پێویست بکات یارییەکان داببەزێنیت، تەنها پێویستی بەوەیە وەک سیستەمی 483 ئینتەرنێـتەکەت خێرا بەرز بێت واتە بەنزیکەی دەبێـت هێڵەکەت فایبەر ئۆپتیک یاخوود نەوەی چوارەمی ئینتەرنێـت 4G بێت.

ئەم هەنگاوەی گەورە کۆمپانیای سۆنی بە مەبەستی ئەوەیە ڕکابەری خۆی لەگەڵ کۆمپانیای مایکرۆسۆفتی ئەمریکی بەهێزتربکات کە کۆمپانیای ناوبراو خاوەن ئامێری XBOX ـە.

کۆمپانیای مایکرۆسۆفت خزمەتگوزارییەکی دیکەی هەیە بەناوی Game Pass کە نرخی بەشداریکردنی مانگانەی 10 دۆلار دەبێت دەتوانێت زیاد لە 100 یاری XBOX One لەسەر Xbox 360 کارپێبکەیت، بێ ئەوەی بەکارهێنەر پێویست بکات یارییەکە داببەزێنێت یاخوود بیکڕێت هەروەها ئینتەرنێتێکی خێرای بەرزیشی ناوێت. جیاوازییەکی ئەم دوو خزمەتگوزارییە ئەوەیە کۆمپانیای سۆنی پێدەچێت 400 یاری بخاتە بەردەست بەڵام خزمەتگوزارییەکەی مایکۆسۆفت 100 یاری یان زیاترت پێشکەش دەکات

هەروەها مایکرۆسۆفت خزمەتگوازرییەکی دیکەی هەیە ئەویش بریتییە لە Xbox Play Anywhere کە بەکارهێنەر دەتوانێت لەسەر کۆمپیوتەر و ئامێری ئێکس بۆکسەکەی یارییەکان کار پێکات واتە وەک کرادری Sync وایە هەردوو ئامێرە پەیوەست دەبن بەیەکەوە هەر گۆڕانکارییەک لە یەکێک یان دا ئەنجام بدەیت لەوەی دیکەشدا بە هەمان شێوەیە بۆ دابینکردنی کار ئاسانی زیاتر.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ