ئەپ و نەرمەکاڵا 14, ئازار 2017

بەھۆی کەشوھەوای گووگڵ، چیتر پێویستیت بە ھیچ ئەپێکی کەشوھەوا نابێت

لە کۆگای ئەپەکانی ئەندرۆید و سیستەمەکانی تر، ژمارەیەکی زۆر نەرمەكاڵا (ئەپ)ی تایبەت بە پێشبینییەکانی کەشوھەوا ھەن، زۆرێک لەم ئەپانە بە شێوەیەکی باش کەشوھەوای ناوچەکەت پێشان نادەن، یان ڕەنگە ھەر شار یان ناوچەکەت لەنێو لیستی شوێنەکانی ئەپەکە نەبێت.

سەرەڕای ئەوەی کۆمپانیای گووگڵ ھیچ ئەپێکی تایبەت بە کەشوھەوای لە گووگڵ پلەی بەردەست نەکردووە، بەڵام لەڕێی ماڵپەڕ و ئەپی سەرەکییەوە کەشوھەوای دابین کردووە، ئەویش تەنیا بە نووسینی وشەی (Weather) لە گەڕانی گووگڵ.

لەم دوایییانە گووگڵ زیاتر پەرەی بە ڕاژەی کەشوھەواکەی داوە، بە تایبەتی بۆ مۆبایلە زیرەكەكان، بەجۆرێک کە کارێکی وای کردووە، دەتوانین بڵێین چیتر پێویست بە دابەزاندنی ھیچ ئەپێکی کەشوھەوا ناکات. لەم ڤیدیۆیەدا بە تەواوی و وردی باس لە کەشوھەوای گووگڵ کراوە بۆ سیستەمی کارپێکەریی ئەندرۆید، ھەروەھا لەگەڵ چۆنیەتیی زیادکردنی کەشوھەواکە بۆ ڕوونمای سەرەکیی مۆبایلەکان، وەکوو ئەپێکی سەربەخۆ.

[su_youtube_advanced url=”https://www.youtube.com/watch?v=hyXp-d6Wzas”]
تاگەکان كەشوهەوا گووگڵ
بۆچونی تۆ