مۆبایل و تابلێت
15, ئازار 2017
23 ی ئەم مانگە مۆبایلەکانی Oppo F3, F3 Plus دەکەونە بازاڕەوە

ماوەیەک لەمەوپێش دەنگۆی ئەوە هەبوو کۆمپانیای ئۆپۆی چینی مۆبایلی Oppo F3 ـی ڕادەگەیەنێت کە وا یڕیار دەبێـت خاوەنی دوو کامێرای پێشەوە دەبێـت، ئەمڕۆ کۆمپانیاکە بەشێوەیەکی فەڕمی هەواڵەکەی ڕاگەیاند و بەدیاریکراوی بەروای 23 ـی ئەم مانگەی وەک ڕۆژی ڕاگەیاندنی نوێترین مۆبایلی دیاری کرد، و لە پێنج بنکەی فرۆشتنی سەرەکی دەست دەکات بە فرۆشتنی هەروەها مۆبایلی Oppo F3+ یش ڕادەگەیەنێت.
هەردوو مۆبایلەکە خاوەن دوو کامێرای پێشەوەن بە دوو هاوێنە و ڕونییەکانی 16 و 8 مێگاپێکسڵ دەبن، کامێرای پشتەوەی مۆبایلەکەش 16 ێگاپێکسڵ دەبێـت.
بە پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی 653 دەبێت، خاوەنی ڕامێکی 4 گێگابایت دەبێت، بیرگەی ناوەکییان 64 گێگابایت دەبێت، ڕونماکەی 6 ئینج دەبێـت لەگەڵ ڕوونی فوول ئێچ دی، خاوەنی پاترییەکی بەهێزە بە توانستی 4000 میلی ئەمپێر.
لەماوەی پێشوودا ئۆپۆ تەکنەلۆژیایەکی نوێی بۆ کامێراکانی ڕاگەیاند بوو کە هەر ئەمەشە ئۆپۆی جیاکردووەتەوە لە کۆمپانیاکانی دیکە کە خاوەنی بەهێزترین کامێرای پێشەوە(سێڵفی)ییە، تەکنەلۆژیاکە توانای هێنانە پێشەوەی هەیە بە سێ جار لەهەر مۆبایلێکی دیکە، بەڵام کۆمپانیاکە ئاماژەی بەوە نەکردووە لەم مۆبایلە نوێیەی دا بەردەستی دەخات یاخوود نا.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.