10
ئای ئۆ ئێس 15, ئازار 2017

سناپ چات لە ماوەی ئەمساڵدا 770 ملیۆن دۆلاری لەڕێی ڕیکلامەوە دەست دەکەوێت

بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی ڕۆیتەرز پاش ئەوەی لەماوەی ڕابردوودا کۆمپانیای سناپ توانی بچێتە نێو بازاڕی بۆرسەوە، واتە دەتوانین لەماوەی داهاتوودا ڕێژەی قازانجی هەموو چارەکە ساڵێک واتە سێ مانگ جارێک ڕێژەی داهات و خەرجی کۆمپانیاکە بزانین، هەروەها پێدەچێت داهاتی کۆمپانیاکە لەم ساڵدا بگاتە نزیکەی 770 ملیۆن دۆلار.

گەر لەماوەی ئەم ساڵدا کۆمپانیاکە تەنها لەڕێی ڕیکلامەوە کۆمپانیای سناپ 770 ملیۆن دۆلاری دەست بکەوێـت واتە بە ڕێژەی %157 ڕێژەی قازانجی ڕیکلامەکانی زیاد کردووە لە چاو ساڵی ڕابردوودا.

بەپێی لێکۆڵینەوەیەکی eMarketer بۆ بازاڕکاری و بۆرسە تەنها لەماوەیەکی کەمی ڕابردوودا کۆمپانیاکە 30 ملیۆن دۆلار قازانجی بووە بە هۆی ڕیکلامەکانی نێو ئەپەکەیەوە کە بۆ هەردوو سیستەمی ئای ئۆ ئیس و ئەندرۆید.

هەروەها بەپێی بەدواداچوونەکانیeMarketer لەماوەی داهاتوودا قازانجەکانی فەیسبووک تەنها لە ئەمریکا بەڕێژەی %20 زیاد دەکات، و گووگڵیش %41، کە قازانجی ڕیکلام کردنی ئەو دوو کۆمپانیا گەورەیە لە ئەمریکا 83 ملیار دۆلاری ساڵانەیە، هەروەها پشکی قازانجی ڕیکلامەکانی تویتەریش تەنها 1.3 ملیار دۆلار دەبێت.

سەرچاوە :
تاگەکان Snapchat
بۆچونی تۆ