10
بابەتی گرینگ 16, ئازار 2017

فەرمی: گالاکسی ئێس ٨ خاوەن تایبەتمەندی 3D Touch دەبێت.

لەم دوواییەدا هێندە تیشک خراوەتە سەر گالاکسی ئێس ٨ هەموو پێگەکانی تەنیوە، زۆرترین ئەو دزەپێکراوانە باس له دیزاینی مۆبایلەکە دەکەن، بەڵام ئێستا لە وێنەیەکی فەرمیدا دەردەکەوێت کە مۆبایلەکە خاوەن تایبەتمەندی و جووڵەی 3D Touch دەبێت لەسەر دووگمەی (ماڵەوە)ـی مۆبایلەکە، ئەویش بەهۆی تایبەتمەندی یارمەتیدەری سامسۆنگ بە ناوی (Bixby). ئەم دەنگۆیە هەر لەسەرەتای هاتنە کایەی ناوی مۆبایلەکەوە باسی لێوەدەکرا، ئەویش بەشێوەی دزەپێکراو و پێشبینی. بەڵام ئەگەر بەپێی ئەو وێنەیەی سامسۆنگ بێت، ئەوا گالاکسی ئێس ٨ خاوەنی تایبەتمەندیەکە دەبێت بە فەرمی.

وێنەکەی سەرەوەش ئەو وێنەیەی پێگەی سامسۆنگە، کە باس لە تایبەتمەندیەکە دەکات. ئەم تایبەتمەندیە لە گالاکسی ئێس ٨ـدا پێدەچێت جیاواز بێت، بەوەی کە بە دەنگیش ڕابەرایەتی تەواوی شتەکانی ناو مۆبایلەکەت بکەیت. پێشتریش تایبەتمەندی هاوشێوە هەبووە ئەویش Svoiceـی سامسۆنگ، بەڵام بەو شێوەیە بە توانا نیە و خاوەن توانایەکی کەم و دیاریکراوە، ئەمجارەیان لە ئێس ٨ـدا فراوانتر و باشتر دەبێت.

شایەنی باسە سامسۆنگ لەم دوواییانەدا ئەوەی دەرخستووە کە کار بۆ تایبەتمەندی 3D Touch دەکەن بۆ ئەوەی لەسەر ڕوونمای تەکنەلۆژیای ئۆلێد بیگونجێنن بۆ مۆبایلەکانی ئایفۆن ٨. هەروەها پێشبینی دەکرێت بە هەمانشێوە گالاکسی ئێس ٨ خاوەنی ڕوونمای تەکنەلۆژیای ئۆلێد و تایبەتمەندی 3D Touch بێت. تەکنەلۆژیای ئۆلێد و تایبەتمەندی 3D Touch پێدەچێت ڕووداوێکی گرنگ بن له تەکنەلۆژیا، بەوەی کە دوو جۆرایەتی پێشکەوتوو و ناوازەی ڕوونما دەبن لە یەک کاتدا.

تایبەتمەندی 3D Toch بە تایبەتمەندیەکی یارمەتیدەری ئاسانکاری ناسراوە، کە دەتوانیت جووڵەی خێرا و فەرمانی خێرا لە مۆبایلەکەتدا ئەنجامبدەیت. تایبەتمەندیەکە بۆ یەکەمجار لە مۆبایلی ئەپڵ ئایفۆن ٦ ئێسدا ئاشکراکرا، کە سەرکەوتوو و نوێ بوو لە جیهانی مۆبایلدا ئەویش بە یاریدەدەری ڕوونما.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ