HTML & CSS

سێ ڕێگا بۆ دانانی بۆشایی (سپەیس) لە پەڕەی ئێچ تی ئێم ئێڵ و سی ئێس ئێسدا.

دەزانین کە سروشتی زمانی ئێچ تی ئێم ئێڵ وایە کە جگە لە یەک سپەیس هیچ سپەیسێکی تر لە نێوان وشە و ڕستەکاندا ناخوێنێتەوە، هەرچەند لە کۆدەکانماندا سپەیس دابگرین لە نێوان وشەکان، لە وێبەکەماندا تەنها یەک سپەیس هەژمار دەکات. بێگوومان چارەسەر هەیە و ڕێگای تایبەتی هەیە، فەرموون سێ ڕێگا بخوێننەوە بۆ ئەم کارە.

ڕێگەی یەکەم – دانانی بۆشایی کۆدی non-breaking

ئێچ تی ئێم ئێڵ تەنها یەک سپەیس (بۆشایی) هەژمار دەکات، بۆ سپەیسکردن بە ئارەزووی خۆمان دەتوانین کارەکە بە کۆدی تایبەتی بکەین، بە نوسینی کۆدیnbsp& یاخوود 160#& لە دوای هەر وشەیەک کە سپەیسی لە دواوە بێت، نموونەی ۲ سپەیس: (سڵاو nbsp& جیهان). بەڵام ئاگاداربە پێویستە بۆر و خاڵ دابنێیت (سێمیکۆلن) له کۆتایی کۆدەکانی سپەیسدا.
تێبینی: بەڵام ئەگەر ویستت ڕستەیەک سپەیس بکەیت لە نێوان خۆیاندا، دەتوانیت تاگی pre بەکاربێنیت.
ئەم ڕێگەیە تەنها لە ئێچ تی ئێم ئێڵدا دەکرێت.

ڕێگەی دووەم – دانانی indent

ڕێگەیەکە دەتوانیت لە زمانی سی ئێس ئێس و ئێچ تی ئێم ئێڵیشدا بەکاری ببەیت، وەک دەزانین کە ئامڕازی indent لە سی ئێس ئێسدا دەتوانێت بۆشاییەک درووستبکات له هەر چەند ڕستەیەکدا، بەڵام خۆی لە خۆیدا بۆ سپەیسکردنی وشەکان نەکراوە، بەڵام دەتوانیت سپەیس بکەین ئەویش بە دروستکردنی (کڵاسی پەڕەگرافێک لە ئێچ تی ئێم ئێڵدا) و وە پاشان دیزاین کردنی لە پەڕگەی سی ئێس ئێسدا، نموونە: <style>p.indent {padding-left: 1.8em}</style>


کۆدی سەرەوە لە پەڕگەیەکی سی ئێس ئێسدایە، پاشان بە دیاریکردنی پەڕەگرافەکەمان و نوسینی کڵاسەکەی لە پاڵیدا وە پاشان بە بۆشایی پێدانی له ڕێگەی paddingـەوە دەتوانین سپەیسی وشەکان بکەین.

ڕێگەی سێیەم – نوسینی تاگی pre بە سادەیی

تەنها بە سادەیی تاگەکە لە هەر شوێنێک دەنوسین کە بمانەوێت سپەیسی هەبێت، نموونە:
Hello world <pre></pre> and friend.

سەرچاوەی وێنەکان: Wiki How

 

16 ئازار، 2017
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498