ئەندرۆید

فەرهەنگی شوان بۆ سیستەمی ئەندرۆید ئینگلیزی – کوردی بە پێچەوانەوە

ئەم فەرهەنگە لەلایەن گەشەپێدەر شوانە عبدالرحمان ـەوە بەرهەم هێنراوە یەکێکە لە باشترین وەرگێڕەکانی وشەی زمانی ئینگلیزی، ئەم فەرهەنگە توانای وەرگێڕانی هەیە لە ئینگلیزی و بۆ کوردی بەپێچەوانەشەوە واتە کوردی بۆ ئینگلیزی، تێکڕایی وشەکانی نێو فەرهەنگەکە بریتییە لە 65 هەزار وشە، فەرهەنگەکە خاوەن دیزانێکی سادە و جوانە پێکدێت لە 17 زێمی جیاواز، جگە لەوەش فەرهەنگەکە کێشی 28MB دەبێت و قورسایی هیچ درووست ناکات لەسەر ڕامی مۆبایلەکەت.

سێ خاڵی زۆرگرنگی فەرهەنگەکە بریتییە لە:

  1. بەشێوەیەکی زۆر خێرا و باش دەچێتە ناو فەرهەنگەکەوە.
  2. ڕاستەوخۆ تەختەکلیلی مۆبایلەکەت بۆ دێنێتە سەر بەشی وشە نوسین تاکوو بە زووترین کات گەڕانەکەت بکەیت.
  3.  فەرهەنگەکە بەخۆڕاییە و پێویست بە هیچ جۆرە پارەدانێک ناکات.

بەستەری داگرتنی فەرهەنگەکە لە کۆگای گوگڵ پلەی:

داگرتن

چەند وێنەیەکی فەرهەنگەکە:

17 ئازار، 2017
ئاڤاتار
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا. کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.
246