ئەپ و نەرمەکاڵا
18, ئازار 2017
یەکێک لە باشترین نەرمەکاڵاکان بۆ کارپێکردنی ئەپ و یاریەکانی ئەندرۆید لەسەر کۆمپیوتەر

زۆر نەرمەکاڵامان هەیە بۆ کارپێکردنی ئەپەکانی سیستەمی ئەندرۆید لەسەر سیستەمی ویندۆز، بۆ کارپێکردنی یاری و ئەپە جۆروجۆرەکان و ئەنجامدانی چەندین کاری گرنگ لەڕێی کۆمپیوتەرەوە،لە نمونەی گرنگترین نەرمەکاڵاکان وەک BlueStacks, Genymotion, Andy …هتد، کە نەرمەکاڵای زۆر ڕێک و پێک و بێ کێشەن.
نەرمەکاڵای Remix OS Player ـیش یەکێکە لە باشترین نەرمەکاڵاکان بۆ کارپێکردنی ئەپەکانی ئەندرۆید لەسەر سیستەمی ویندۆز و کۆمپیوتەردا.
دەتوانن لە ڕێی ئەم بەستەرەوە دایبگرن
ئەو خاڵانەی لە نەرمەکاڵاکانی دیکە جیایی دەکاتەوە:
- توانای داگرتن و کارپێکردنی ڕاستەوخۆی ئەپەکانی هەیە لە کۆگای فەڕمی گوگڵ پلەی.
- دەتوانیت لەسەر یەک ڕوونما و لە هەمان کاتدا کاربکەیت بە چەند ئەپێک.
- ڕاکێشان و دانانی ئەپ و فایلەکان و گواستنەوەیان لە فۆڵدەرێکەوە بۆ فۆڵدەرێکی تر، تەنها بەڕاکێشان و دانانی.
- تەنها بە یەک کرتە دا دەبەزێت و بەیەک کرتە دەچێتە ناو نەرمەکاڵاکەوە.
- کۆتا تەکنەلۆژیای ئەندرۆید ستۆدیۆی تێدا بەکارهاتووە ئەمەش وای لێدەکات لە Bluestacks جیاوازتربێت.
نەرمەکاڵاکە بە خۆڕایی و لەیەک پاکێجدا دەتوانیت دایبگریت، پێویستە سیستەمی کۆمپیوتەرەکەت ویندۆز ۷ یان بەرەو سەر تربێت، پێویستە کۆمپیوتەرەکەت 64bit بێت، ڕامی لە 2 گێگابایت زیاتر بێت، پڕوسێسەری لە Core i3 بەرزتربێت.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.