ئەندرۆید 18, ئازار 2017

یاری سوپەر ماریۆ ڕەن لە ۲۳ی ئەم مانگەدا بۆ سیستەمی ئەندرۆید بەردەستدەبێت

‌بەکارهێنەرانی ئایفۆن وا بۆ ماوەی چەند مانگێکە چێژ له یاری سوپەر ماریۆ ڕەن دەبینن، چونکە ماوەیەکی زۆرە یاریەکەیان بۆ بەردەستکراوه. بەڵام لەمەودوا و بە زووترین کات بەکارهێنەرانی ئەندرۆیدیش دەتوانن یاری بە یاریەکە بکەن، ئەویش لە چەند ڕۆژی داهاتوو له بەرواری ۲۳ی ئەم مانگەدا بە فەرمی بەردەستدەبێت.

سوپەر ماریۆ ڕەن وا بۆ ماوەی چەند مانێگێکە لە کۆنگرەی تایبەتی ئەپڵ ڕاگەیاندراوە و ئایفۆنەکان یەکەم ئامێر بوون کە یاریەکەیان پێگەیشت، بەڵام کۆمپانیای نینتێندۆ هەر ئەو کات بەڵێنی بڵاوکردنەوەی یاریەکەی بە بەکارهێنەرانی سیستەمی ئەندرۆید دا.

هەروەکو لە ئای ئۆ ئێسدا، بەکارهێنەرانی ئەندرۆید دەتوانن سوپەر ماریۆ ڕەن دابگرن و بە خۆڕایی تا مەودایەکی دیاریکراو یاری بکەن، بەڵام بەکارهێنەر بۆ ئەوەی تەواوی یاریەکە بکاتەوە، پێویستە بڕی ۹.۹۹ دۆلار بدات تاکو تەواوی مەوداکانی یاریەکە ببڕێت و یاری بکات.

لەوانەیە بزانیت کە ئەم یارییە هەوادارێکی زۆری هەیە ئەگەر بۆ خولەکێکیش بووبێت بە دڵنیاییەوە هەمومان ئەم یارییەمان کردووە، کە کەسایەتی ماریۆ هەوڵی پاراستنی شاژنەکەی دەدات توشی چەندین بەربەست دەبێتەوە تۆش پێویستە خۆت لەو بەربەستانە لابدەیت، یاریەکی تایبەتە و مەودایەکی دوورودرێژ لەخۆ دەگرێت و یاریکەر دەتوانێت گەشت بە نێو نەخشەکەدا بکات و پارە کۆبکاتەوە، جگە لەمەش یارییەکە دۆخی یاری دوو کەسی لەخۆدەگرێت کە ڕێگە بە دوو کەس دەدات لەگەڵ یەکتر یاری بکەن و کێبڕکێ بکەن.

سەرچاوە :
بۆچونی تۆ