ئای ئۆ ئێس 20, ئازار 2017

ئەم ٧ ئەپە بۆ ئایفۆن و ئایپاد بۆ ماوەیەکی کاتی بوونەتە خۆڕایی. (٤)

بێگومان بەردەوام لەسەر کۆگای ئەپەکانی سیستەمی ئای ئۆ ئێس ناسراو بە ئەپستۆر ئەپەکان لەلایەن گەشەپێدەرەکانەوە بۆ ماوەی کاتی دەکرێنە خۆڕایی و جاری واش هەیە داشکاندنی بەرچاو لە نرخی ئەپەکانیان دەکەن. ئێمەش لەمەودوا هەوڵدەدەین لەکاتی هەبوونی ئەم جۆرە داشکاندن و بوونە خۆڕاییانە بۆ ماوەی کاتی بە بابەتی تایبەت لەسەر کەی ئای تی ئێن بۆتان بڵاوبکەنەوە و ئەمڕۆش ٧ ئەپ بوونەتە خۆڕایی بفەرموون لەخوارەوە کارەکانیان بزانن و دایان بگرن.

Bean’s Quest: ئەمەش یاریەکی چێژبەخشە و لە ئێستادا بووەتە خۆڕایی. کە خۆی لە چیرۆکێکی دەبینێتەوە و کەسایەتییەک بەناوی ئێمیلۆ هەوڵدەدات خۆشەویستەکەی لەدەست چەند کەسێکی خەراپ ڕزگاربکات. کرتە بکە بۆ داگرتن.

ColorMinis Kids: ئەمە یاریەکی نایابە بۆ منداڵان کە منداڵ دەتوانێت ئەم کەسایەتییە سێ ڕەهەندییانە ڕەنگ بکات و چێژ لە ڕەنگکردنیان وەربگرێت. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Jigsaw Wonder Puppies Puzzles: یاریەکی ڕێککردنەوەی وێنەکانە بۆ منداڵان و ئەوەی لەسەر منداڵانە ئەوەیە وێنەکان بەشێوەیەکی دروست کۆبکەنەوە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Loose Leaf: ئەمە ئەپێکی نایابە تایبەتە بە تۆمارکردنی تێبینی و بیرۆکەکانت بەبێ سنوری و بە شێوەیەکی جوان و بە ئاسانی دەتوانیت وێنە و پی دی ئێف بێنیتە ناو ئەپەکەوە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

File New: ئەپێکی نایاب و بەهێزی دەستکاری کردنی وێنەیە کە چەندان تایبەتمەندی ناوازە لەخۆی دەگرێت و بەهۆیەوە دەتوانن وێنەکانتان بڕازێیننەوە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

Music Player: ئەپێکی نایابی تایبەتە بە دەنگ لێدان و دیزاین و شێوەیەکی جوانی هەیە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

tiReader: ئەپێکی نایابی خوێندنەوەی پەڕگەی پەرتووکە ئەلیکترۆنییەکانی وەکو پی دی ئێف و ئی پەب و دی جەی ڤو و چەند جۆرە پەڕگەیەکی ترە. کرتە بکە بۆ داگرتن.

بۆچونی تۆ