سامسۆنگ
20, ئازار 2017
ڕەنگ و نرخەکانی Galaxy S8 و Galaxy S8 Plus بڵاوکرانەوە.

لەئەمڕۆوە تەنها ٩ ڕۆژ ماوە تا بەفەرمی گالەکسی ئێس ٨ لەلایەن سامسۆنگ نمایشبکرێت و ڕابگەیەندرێت. هەر لەگەڵ نزیکبوونەوەی زیاتر لە کۆنگرە زانیاری زیاتر دزەی پێ دەکرێت و لەدوایین زانیارییە دزە پێکراوەکاندا نرخ و ڕەنگەکانی گالەکسی ئێس ٨ لەلایەن گەورە دزەپێکەری زانیاری بەناوی EvLeaks بڵاوکرانەوە.
بەگوێرەی سەرچاوەی ناوبراو، گالەکسی ئێس ٨ بە سێ ڕەنگی جیاواز بڵاودەکرێتەوە ئەوانیش ڕەش و خۆڵەمێشی و زیوین. بێگومانیش لەوانەیە سامسۆنگ لەدواتردا ڕەنگی تر ڕابگەیەنێت.
وە هەروەها هەر هەمان سەرچاوە ئاماژەی بە نرخەکانیش کردووە کە گوایە گالەکسی ئێس ٨ بە نرخی ٧٩٩ یۆرۆ دەبێت و گالەکسی ئێس ٨ پڵەس بە نرخی ٨٩٩ یۆرۆ دەبێت. ئەمە جگە لەوەی ئاماژەشی بە نرخی ئامێرەکانی گێیەر ڤی ئاڕ و گێیەر ٣٦٠ کردووە. لە خوارەوە خوێنەری جریوەی سەرچاوەی ناوبراوبن لەسەر تویتەر:
سەردار عبدالله
مامۆستای زانکۆ و هەڵگری ماستەر لە فێرکردنی زمانی ئینگلیزی و تەکنەلۆژیا. ساڵانێکە هەواڵ و زانیاری بە زمانی کوردی دەنوسم و ئێستاش لێرە هەم نوسەر و هەمیش بەڕێوەبەری گشتیم بۆ ماوەی زیاتر لە 8 ساڵە. هەروەک گرافیک دیزاینەریش خەونی منە! کرتە لە وێنۆچکەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانم بکەن بۆ ئەوەی زیاتر بمناسن!