10
بابەتی گرینگ 20, ئازار 2017

سۆنی مۆبایلی L1ـی نمایشکرد.

ڕاگەیاندنی مۆبایلەکان له دوای کۆنگرەکانی جیهانیی مۆبایل کۆتایی نەهاتووە، ئەمڕۆ سۆنی لە نوێترین بەرهەمەکانی مۆبایلی خۆی ڕاگەیاند بە ناوی Xperia L1. مۆبایلەکە تایبەتمەندی نزم لە خۆدەگرێت و تایبەتە هەندێک خەڵک. تایبەتمەندیەکانی مۆبایلەکە:

– قەبارەی ڕوونما ٥.٥ ئینج بە ڕوونی ۷۲۰.

– پڕۆسێسەری مێدیاتێک MT6737T له جۆری کوادکۆر بە خێرایی ۱.٤ گێگاهێرتز. هەروەها بە گرافیک کاردی Mali-T720 MP2 و ڕامی ۲ گێگابایتە.

– بیرگەی ناوەکی ۱٦ گێگابایتە، پشتگیری بیرگەی دەرەکی دەکات.

– کامێرای دواوەی ۱۳ مێگاپێکسڵە، بەرامبەر بەوە پێشەوە ٤ مێگاپێکسڵە بە تایبەتمەندی بەرز.

– توانستی پاتری مۆبایلەکە ‌۲٦۲۰ میلی ئەمپێرە کە دەرچەی یو ئێس بیەکەی جۆری Cـیە.

– وەشانی وەگەڕخەری ئەندرۆید نووگەت.

– کێشی ۱٨۰ گرامە بە ئەستووری ٨.۷ میلیمەتر.

بە گشتی تایبەتمەندیەکانی خۆی لە کەمترین نرخی جۆری مۆبایلەکە زیرەکەکان دەدات، چەند مانگی داهاتوو لە بازاڕەکاندا بەردەست دەبێت.

بۆچونی تۆ