ئەپڵ
21, ئازار 2017
ئەپڵ ئایپادێکی نوێی بەقەبارەی شاشەی ٩.٧ ئینچ ڕاگەیاند

دوای ئەوەی ئەمڕۆ ئەپڵ ڕەنگێکی نوێی بۆ ئایفۆن ٧ و ٧ پڵەس ڕاگەیاند، کۆمپانیاکە بەرهەمی دووەمی خۆی بۆ ئەمڕۆ ڕاگەیاند ئەویش بریتییە لە ئایپادێک بەقەبارەی شاشەی ٩.٧ ئینچ، لەخوارەوەدا ئاماژە بەتایبەتمەندییەکانی ئەو ئایپادە نوێیە دەکەین.
- ڕوونما: ٩.٧ ئینچ لەجۆری IPS LCD بەپشت بەستن بەتەکنەلۆژیای ڕوونمای ڕێتینا
- کێش: ٤٦٩ گرام بۆ جۆری تەنها وای فای، ٤٧٨ گرام بۆ جۆری وای فای لەگەڵ پەیوەندیکردن
- پڕۆسێسەر: A9 لەجۆری ٦٤-بت
- کامێرای پشتەوە: ٨ مێگاپیکسڵ لەگەڵ توانای تۆمارکردنی ڤیدیۆ بەڕوونی 1080 پیکسڵ
- کامێرای پێشەوە: ١.٢ مێگاپیکسڵ
- بیرگەی ناوەکی: ٣٢\١٢٨ گێگابایت
- هەستەوەرەکان: پەنجەمۆر (Touch ID)، ڕووناکی، پارێزەری هەوایی
- پاتری: بەفراوانی ٣٢.٤ وات لەکاتژمێرێکدا و توانای کارپێکردنی تا ١٠ کاتژمێر
- سیستمی کارپێکەر: iOS 10
ئەم ئایپادە نوێیە بەڕەنگەکانی (زیوی، زێڕی و خۆڵەمێشی) و بەقەبارەکانی ٣٢ و ١٢٨ گێگابایت لەڕۆژی هەینییەوە بەردەست دەبێت بۆ فرۆشتن، بەم شێوەیە:
- ٣٢ گێگابایت: وای فای – ٣٢٩ دۆلار، وای فای لەگەڵ پەیوەندی – ٤٥٩ دۆلار
- ١٢٨ گێگابایت: وای فای – ٤٢٩ دۆلار، وای فای لەگەڵ پەیوەندی – ٥٥٩ دۆلار
جگە لەمەش (iPad Mini 4) داشکانی بۆ کراوە لەنرخەکەیدا و لەئێستادا نرخی ئایپادەکە بەقەبارەی ١٢٨ گێگابایت بۆ جۆری وای فای ٣٩٩ دۆلارە و بۆ جۆری وای فای لەگەڵ پەیوەندی ٥٢٩ دۆلارە.
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.