ئەپڵ
21, ئازار 2017
ئەپڵ قەبارەی بیرگەی ناوەکی مۆبایلی iPhone SE زیادکرد

نوێکارییەکانی ئەپڵ بەردەوامن و ئەمڕۆ کۆمپانیاکە قەبارەی بیرگەی ناوەکی مۆبایلی iPhone SE زیادکرد بەهەمان نرخی پێشووی قەبارەکانیان. کۆمپانیای ئەپڵ مانگی ٣ ی ساڵی پار مۆبایلێکی نوێی بەناوی iPhone SE بەقەبارەی شاشەی ٤ ئینچ، بەڕامی ٢ گێگابایت و کامێرای ١٢ مێگاپیکسڵ و هەروەها باتری ١٦٢٤ میلی ئەمپێر ڕاگەیاند، مۆبایلەکەی بەدوو قەبارەی بیرگەی ناوەکی (١٦ و ٦٤ گێگابایت) بەردەستکرد.
بەڵام ئەمڕۆ کۆمپانیاکە قەبارەی بیرگەی ناوەکی ئەو مۆبایلەی زیادکرد بۆ (٣٢ و ١٢٨ گێگابایت) لەشوێنی (١٦ و ٦٤ گێگابایت)، هەروەها بەهەمان نرخی پێشووی قەبارەکان، بەمەش لەهەینی داهاتووەوە نرخی مۆبایلی iPhone SE بۆ قەبارەی ٣٢ گێگابایت (٣٩٩) دۆلار دەبێت و بۆ قەبارەی ١٢٨ گێگابایتیش (٤٩٩) دۆلار دەبێت.
ئەنەس هاوار
هەوڵدەدەم بۆ باشترکردنی ڕەوشی تەکنەلۆژیا لەکوردستان و هۆشیارکردنەوەی خەڵکیی لەڕێگەی هەواڵ و زانیاری تەکنەلۆژیی.