ئامێرە هەمەجۆرەکان

کۆمپانیای ئۆپۆی چینی بە شێوەیەکی هەڵە تایبەتمەندییەکانی مۆبایلی F3 Plusـی بڵاو کردەوە

 

کۆتایی هات بە پێشبینیەکانی تایبەت بە مۆبایلە نوێیەکەی کۆمپانیای ئۆپۆ چینی ناسراو بە F3 Plus تایبەت بە وێنەکانی سێڵفی، ئەمڕۆ کۆمپانیای ئۆپۆ لەسەر پەڕەی فەرمی خۆی تایبەت بە وڵاتی هیند بە شێوەیەکی هەڵە بۆ ماوەیەکی کاتی تەواوی زانیارییەکانی لەسەر مۆبایلە نوێیەکەیان ناسراو بە F3 Plus بڵاو کردەوە کە کامێراکەی پێشەوەی خاوەنی دوو هاوێنەیە بە گۆشەی بینینی ١٢٠ پلە.

تایبەت بە کامێرا دووانیەکەی، کامێرایەکیان ٨ مێگاپیکسڵە بە گۆشەی بینینێک وەک ئاماژەی پێکراوە پێشبڕکێ دەکات، لە ڕێگەی ئەم هاوێنەی ئەم کامێرایەوە دەتوانیت و یارمەتیت دەدات بۆ ئەوەی وێنەی سێڵفی گشتی بگریت کە زۆرترین کەسەکان دەربچن لە وێنەکە، بە گوێرەی کامێرایەکەی تری ١٢ مێگاپیکسڵە بە گۆشەی بینینی ئاسایی.

کامێرای دواوەی ئەم مۆبایلە خاوەنی هەستەوەری کۆمپانیای سۆنی ژاپۆنیە لە جۆری IMX398 وە فەحەی هاوێنەی f/1.7، وە پشتگیری کردن لە سەرنجدانی خۆکار و تەکنەلۆژیای Dual Pixel، وە خاوەنی فلاشێکی دوانەی دوو ڕەنگییە.

 

مۆبایلی Oppo F3 Plus خاوەنی ڕوونمایەکەی بە قەبارەی ٦ ئینچ بە ڕوونی نیشاندانی 1080 پیکسڵ وە پشتگیری لە پارێزەی ڕوونمای گۆرێلا گلاسس ٥ دەکات کە دژە ڕووشان و شکانە، وە خاوەنی پڕۆسێسەری سناپدراگۆنی ٦٥٣ـی چواری ناوەکیە وە ڕامەکەشی ٤ گێگابایتە، وە خاوەنی بیرگەیەکی نێوخۆییە بە قەبارەی ٦٤ گێگابایت، وە بە سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆیدی ٦.٠ ناسراو بە ماڕشمالۆو کار دەکات لەگەڵ بوونی ڕووکاری بەکارهێنانی تایبەت بە کۆمپانیای ئۆپۆ ناسراو بە Color OS 3.0.

باتری ئەم مۆبایلە ٤٠٠٠ ملی ئەمپێرە و پشتگیری لە تەکنەلۆژیای خێرا بارگاوی کردنەوە دەکات، هەر لەگەڵ بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە کۆمپانیای ئۆپۆ هەستا بە سڕینەوەی ئەم پەڕەیە لە ماڵپەڕی تایبەتی خۆیان لە وڵاتی هیند و وا چاوەڕوان دەکرێت بەیانی بە شێوەیەکی فەرمی کۆمپانیای ئۆپۆ ئەم مۆبایلە ئاشکرا بکات.

22 ئازار، 2017
ئاڤاتار
دەرچووی به‌شی كارگێری كۆلیژی به‌رێوه‌بردن و ئابوریم، و به‌ڕێوه‌به‌ری نووسینم له‌ ماڵپه‌ری تۆڕی ته‌كنه‌لۆژیای زانیاری كوردی، وه‌كو شاره‌زا له‌ بواری خۆپاراستن و كۆمپیوته‌ر و هه‌ردوو سیسته‌می ویندۆز و ماك ئۆ ئێكس و مۆبایل به‌ تایبه‌ته‌ی ئامێره‌كانی كۆمپانیای ئه‌پڵ و سیسته‌می iOS و Android کاردەکەم و لەو بوارە دەنوسم. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه‌ تێكه‌ڵم. هه‌وڵ ده‌دەم به‌رگێكی تازه‌ به‌به‌ر شێوازی ڕاگه‌یاندنی ته‌كنه‌لۆژیادا بكەم له‌كوردستان وده‌مەوێت بیخەمە سه‌ر ڕێڕه‌ویی جیهان و له‌گه‌ڵ ئه‌وان هه‌نگاو بنێت.
269