ئاسایشی ئەلیکترۆنی

ئاشکرابوونی چەند دۆکیۆمێنتێکی سی ئای ئەی و هاککردنی ماکبووک و ئایفۆنەکان

چەند ساڵێکە، دەستگای سیخوڕی سی ئای ئەی (CIA)ـی لە ئەمریکا ئامڕازی جۆراوجۆری هاک گەشەپێدەدات و ئامانجەکەش ئامێرەکانی کۆمپانیای ئەپڵە، ئێستاش بەهۆی تۆڕی ویکیلیکسەوە هەموویان ئاشکران و گشتین. دوێنێ ویکیلیکس دۆکیۆمێنتێکی نوێی سی ئای ئەی ئاشکراکردووە، کە بەشێکی تری هاکەکانی سی ئای ئەیە دوای هێرشەکانی تێلەفزیۆنەکانی سامسۆنگ. دۆکیۆمێنتەکە جەخت لە ئامێرەکانی ئەپڵ دەکاتەوە و تیشکخراوەتە سەر چوونە ناو ئامێرەکانی ماکبووک و ئایفۆن.

زۆربەی ئەو دۆکیۆمێنتانەی ئاشکرا بوون، هی زیاتر لە حەوت ساڵ لەمەوبەرن،‌ یەکێک لەو ئامڕازانەی هاک کە ئاشکرا کراوە ناوی سۆنیک سکریودرایڤەرە، بەکارهێنراوە بۆ‌ ماکبووک لە ڕێگەی دەرچەی یو ئێس بیەوە و وا لە ماکبووکەکە دەکات نەخۆش و ڤایرۆساوی بکات، ئەمەش ئەو کاتە بڵاوکراوەتەوە کە سی ئای ئەی توانای گەیشتنی فیزیایی هەبووە بۆ ماکبووکەکان واتا لە هەر ڕێگەیەکی تری یو ئێس بی هتد..

دەربارەی دۆکیۆمێنتەکانی هێرشی ئایفۆنەکانیش، تەنها یەک دۆکیۆمێنت باس لە بە ئامانجکردنی ئایفۆن دەکات، ئەو ئامڕازەشی کە لە دەقەکاندا هاتووە ناوی بیاکۆنە، کە لەسەر ئایفۆنەکان دایدەمەزرێنن پێش کڕینی خەڵک. ئەوەی گرنگی ئەم زانیاریانە دەردەخات ئەوەیە کە ئەم زانیاریانە دوای ڕوونکردنەوەکانی ئەپڵ نوێکراونەتەوە.

ئەمە یەکەمجار نیە و شایەنی باسە لە سەرەتاکانی ئەم مانگەشدا دەزگای ویکیلیکس زیاتر لە ٨٧٦١ پەڕگە و بەڵگەی بڵاوکردەوە کە توانیبویان لە ناوەندێکی ناو دەزگای CIA بەناوی Cyber Intelligence دەستیان بخەن. لەو بەڵگە و پەڕگە و فایلانە باسی هەر یەک لە سیستەمەکانی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێسی لەخۆی گرتبوو کە تێیدا باس لە چەندان کەلێنی ئاسایش کرابوو لەو سیستەمانە کە لەڕێگەیانەوە دەتوانرێت دەست بەسەر پەیوەندی بەکارهێنەران بگرێت بەڵکو بگرە دەست بەسەر تەواوی مۆبایلی بەکارهێنەران بگرن. ئەپڵ و گووگڵ بەخێرایی ڕوونکردنەوەیان لەسەر ئەم زانیاریانەی ویکیلیکس داو و ڕایانگەیاند کە زۆربەی ئەو کەلێنە ئاسایشانەی لە زانیاریە دزەپێکراوەکاندا هاتووە چارەسەرکراون.

سەرچاوە :

24 ئازار، 2017
ئاڤاتار
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.
498