ئای ئۆ ئێس 25, ئازار 2017

Siri هاوکاری منداڵێکی 4 ساڵی کرد بۆ پاراستنی ژیانی دایکی

پۆلیسی شانشینی یەکگرتوو – بەریتانیا ڕایانگەیاند پەیوەندییەکیان پێوەکراوە لەلایەن منداڵێکی 4 ساڵەوە، کە توانیویەتی خزمەتگوزاری سیری لە مۆبایلەکەی دایکیدا کارپێبکات و پەیوەندی بکات بە 999ـەوە، لەکاتێکدا دایکی لە نهۆمی زەمینی ماڵەوەدا بێهۆش کەوتبوو.

منداڵە چوار ساڵانەکە مۆبایلە ئایفۆنەکەی دایکی بەکارهێناوە و پەیوەندی کردووە بە پۆلیسەوە، چیرۆکەکە ئەوەبووە منداڵەکە دەستی دایکی بەرزکردووەتەوە و لەڕێی پەنجەمۆری دایکییەوە توانیویەتی قوفڵی مۆبایلەکە بکاتەوە، پاشان لەڕێی بەکارهێنانی سیرییەوە داوای لە سیری کردووە یارمەتی دایکی بدات و ڕێنمایی بکات بۆ پەیوەندی کردن بە فریاگوزارییەوە.

لەپەیوەندییەکەدا کە منداڵەکە قسە لەگەڵ کارمەندی فریاکەوتن دەکات و بە کارمەندەکە دەڵێت دایکم مردووە، چاوی داخراوە و ناتوانێت هەناسە بدات، پاشان کارمەندەکە داوای ناونیشانی ماڵەوەی لێدەکات و منداڵەکەش پێی دەدات.


لەماوەی 13 خولەکدا ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەگەنە ماڵی منداڵە چوار ساڵانەکە، دایکی لە نهۆمی خوارەوە دەبێت کە بە بێهۆشی ڕاکشاوە، پاشان فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ئەنجام دەدەن و دەیگەیەننە نەخۆشخانە، دایکەکە لە مردن ڕزگاری دەبێت، پۆلیسی بەریتانی داوا لە دایکان و باوکان دەکات خزمەتگوازاریی سیری ئاشنا بکەن بە منداڵەکانیان تاکوو بۆ پارێزگاری خۆیان و ماڵەوەیان یارمەتی دەریان بێت لەکاتی هەر ڕوداوێکی نەخوازراودا.

 

سەرچاوە :
تاگەکان Apple_Siri Siri
بۆچونی تۆ