ئەپ و نەرمەکاڵا
27, ئازار 2017
بەشی (ئەپە خۆڕاییەکانی هەفتە) بۆ کۆگای گووگڵ پڵەی زیادکرا

هەمیشە دۆزینەوەی ئۆفەرەکان لە گووگڵ پلەی ستۆردا شتێکی نایابە، بە تایبەتی بۆ نرخی ئەو ئەپانەی کە داشکاندنیان بۆ دەکرێت و نرخەکانیان خۆڕایی دەبن. بەڵام وەکو ئاگادارین دۆزینەوەی ئەپە خۆڕاییەکانی هەفتە ئاسان نیە لە نێو نزیکەی لە ۳ ملیۆن ئەپدا! ئەمە کارێکی ئاسان نیە، بەڵام لە نوێکاریەکی نوێدا بۆ کۆگاکە، گووگڵ بەشی ئەپە خۆڕاییەکانی هەفتەی زیادکردووە.
نوێکاریەکە ئاسانکاریەکی نایاب دەکات. بەوەی کە بەکارهێنەر ئاگاداردەکاتەوە لە بوونی هەر ئەپێکی خۆڕایی کە داشکێندرابێت لەلایەن کۆمپانیا.. هەڵبژاردەیەکی باش ئەبێت ئەگەر تۆ هەموو ڕۆژێک سەردانی هاوپۆلی ئەپە خۆڕاییەکانی هەفتە بکەیت و لە دواین ئۆفەرەکان ئاگاداربیت، تاکو هیچ شتێکی نایابت لە ئۆفەرەکاندا لە کیس نەچێت.

محمد کازم
گرنگی بە نوسینەکانی کەی ئای تی ئێن دەدەم. نوسەرانی ئەم تۆڕە دەیانەوێت کوردستانیش بێبەش نەبێت لە تام و چێژی خوێندنەوە بەڵکو کەی ئای تی ئێن ماڵپەڕێکی فێرکار بێت لە ڕووی نوسین و پەرەپێدانی توانای ڕۆژنامەوانی، بۆ کەسان و پێگەی تر.