ئەندرۆید
28, ئازار 2017
مۆبایلی Note 7 بە ڕیفێربش دەگەڕێتەوە بازاڕەکانی جیهان

دوێنی بەشێوەیەکی فەڕمی کۆمپانیای سامسۆنگ ڕایگەیاند دەیانەوێت دووبارە مۆبایلی Note 7 وەشانی ڕیفێربش بخەنە بازاڕەوە و لەماوەی نزیکی داهاتوودا لە زۆرێک لە بازاڕەکاندا دەست دەکرێت بە فرۆشتنی کە نزیکەی 4.3 ملیۆن مۆبایلی Note 7 دەبێت کە گەڕێندراوەتەوە بۆ کۆمپانیا.
پێشتر لە چەند دەنگۆیەکی کۆمپانیاکەدا هاتبوو دەیانەوێت دووبارە چاکسازی لە پڕۆسێسسەر و تایبەتمەندییەکان و ئەو دەرچانەی دەبوونە هۆی تەقاندەوەی مۆبایلەکە بکەن و بەشێوەیەکی ڕاستگۆییانە چارەسەری بکەن، و بەردەستی بخەنەوە.
دەنگۆیەکی دیکەش باسی لەوە دەکرد کۆمپانیاکە پارچەکانی مۆبایلەکە کامێرا و کەرەستەکانی دیکە لە بازاڕدا بفرۆشێتەوە یاخوود بەکاری بێنێتەوە لە مۆبایلێکی دیکەدا ، یاخوود ڕێگەی سێیەم لە ناوبردنی بەشەکانی مۆبایلەکە کە ناتوانرێت سودێکی وای لێببینرێت.
کۆمپانیاکە ڕاوێژ دەکات لەگەڵ کۆمپانیاکانی فرۆشتنی مۆبایلی زیرەکی هەر سنورێک تاکوو بزانێت خواستی هەر ناوچەیەک چەندە لەسەر مۆبایلەکە ئاخۆ لە بازاڕی کۆریا بێت یان هەر بازاڕێکی دیکەی ناوچەکە و جیهان.
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.