ئەپ و نەرمەکاڵا
28, ئازار 2017
ئەپیPowerDirector Video Editor بۆ درووست‌کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K بۆ سیستەمی ئەندرۆید

رۆژ بەرۆژ زیاتر گەشەپێدەرانی سیستەمی وەگەرخەری سیستەمی ئەندرۆید گەشە بە ئەپڵیکەیشنەکانیان دەدەن، بۆ ئەم مەبەستە ئەپڵیکەیشنی دەستكاریكردنی ڤیدیۆ و وێنە زۆرن و هەریەکە و تایبەتمەندی خۆیان هەیە. شایەنی باسە، لەگەڵ بەرەوپێشچوونی تەکنەلۆژیا، دەبینین ئەم جۆرە ئەپڵیکەیشنانە ڕۆژ بەڕۆژ ڕوو لەزیادبوون دەكەن بەتایبەتی بۆ سیستەمی وەگەڕخەری ئەندرۆید.
لەم بابەتەدا نوێترین وەشانی ئەپی PowerDirector Video Editor ئامادەکردووە بۆتان، ئەم ئەپە بەیەکێک لە باشترین ئەپەکانی بڕینی ڤیدیۆ، درووست‌کردنی ڤیدیۆ بە ڕوونی 4K، هەژماردەکرێت. توانای ئەم ئەپە ئەوەیە دەتوانیت دوای دروستکردنی ڤیدیۆ بڵاویبکەیتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، یەکێکی تر لە تایبەتمەندیەکانی ئەم ئەپە درووست‌کردنی ئەلبوومی وێنەیە، وە دەتوانی وێنە و میوزیك و فلتەر و كاریگەریەكان بۆ ڤیدیۆکان زیاد بكەیت.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپەکە
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یه‌كێكم له دامه‌زرێنه‌رانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌گه‌ڵ ته‌كنه‌لۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم په‌ره‌سه‌ندی هه‌ردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.