ئەپ و نەرمەکاڵا
28, ئازار 2017
لەرێگای ئەپی Photo Editor & Perfect Selfie چەندان گاریگەری جوان ببەخشە بە وێنەکانت!
بێگومان ئەمڕۆ لەگەڵ بەرەوپێشچوونی بواری تەکنەلۆژیا و باشتر و باشترکردنی مۆبایلە زیرەکەکان، دەبین گەشەپێدەران رۆژ بە رۆژ گەشە بە ئەپڵیکەیشنەکانیان دەدەن، بەهەزاران ئەپی دەستکاری کردنی وێنە هەیە، لەلایەکی تریشەوە کۆمپانیا زەبەلاحەکانی بواری دروستکردنی مۆبایلە زیرەکەکان کێبەرکێی دروستکردن و پەرەپێدانی باشترین کامێرایی مۆبایلە و ئەوانەیشی ئێستا لەمەیدانن و پشکی شێریان بەرکەوتوو هەر یەکە لە کۆمپانیاکانی ئەپڵ و سامسۆنگ و شاومی و سۆنی چەندانی تر. ئەمە وەکو ڕەقەکاڵا بەڵام لە ڕووی ئەپڵیکەیشنەوە مۆبایلە زیرەکەکان پشتگوێ نەخراون و باشترین ئەپڵیکەیشن لە بوارەکە بەرهەم هێندراون بۆیە بە باشام زانی یەکێک لەو ئەپە باشەنە ئامادە بکەم بۆ بەکاربەرانی سیستەمی وەگەرخەری ئەندرۆید،کە دەتوان بۆ دەستکاری کردنی وینەکان سود لە ئەپی Photo Editor & Perfect Selfie وەربگرن، و چەندان کاریگەری جوان لەسەر وێنەکان دروست بکەن دەتوان زۆر بە ئاسانی دەستکاری وێنەکان بکەن و بە چەندان فلتەر و کاریگەری جوان وێنەکان بڕازێنەوە ئەمانە و چەندان تایبەت مەندی تر لەم ئەپە بەدی دەکرێت ئێستا بەکاربەرانی سیستەمی ئەندرۆید دەتوان سود وەربگرن لەم ئەپڵیکەیشنە.

کرتە لێرە بکە بۆ داگرتنی ئەپڵیکەیشنەکە بۆ سیستەمی ئەندرۆید
شەماڵ صالح
شارهزام له بواری دیزاین و وێب دارشتن بەگشتی، یهكێكم له دامهزرێنهرانی تۆڕی تەکنەلۆژیای زانیاری کوردیم بهشێوهیهكی گشتی لهگهڵ تهكنهلۆژیای تازه تێكهڵم وبهتایبهتیش کاری لە بواری وێب دیزاین دەکەم، وە شارەزاییم لە سیستەمی ئەندرۆید و ئای ئۆ ئێس و ویندۆز هەیە و هەوڵی خۆم خستۆتە گەڕ بۆ ئەوەی بتوانم لەگەڵ هاوڕێیان بەیەکەوە خزمەت بە وێبی کوردی بکەین و ئیدی ئێمەش وەکو کورد لە ئاست پێشکەوتنەکان بڕۆین.ئاواتم پهرهسهندی ههردوو بوارهكهیه له كوردستان و خزمهتكردنێك بێت بهوڵات و خهلكهكهم به زمانی كوردی.