10
بابەتی گرینگ 29, ئازار 2017 بۆچوون

فەیسبووک تایبەتمەندی Stories (چیرۆکەکان)ـی بۆ بەکارهێنەران بەردەستکرد

دوێنێ فەیسبووک تایبەتمەندی Storieی بۆ بەکارهێنەرانی بەردەستکرد، کە ڕێگەت دەدات هاوشێوەی سناپچات چیرۆکی ڕۆژەکەت بڵاوبکەیتەوە و هاوبەشی پێبکەیت.. هەندێک پێیانوایە فەیسبووک تایبەتمەندیەکەی لە سناپچاتەوە لەبەرگرتووەتەوە، چونکە تایبەتمەندی چیرۆکەکان بیرۆکەی تایبەتی سناپچات بوو.

ئێستا دەتوانیت چیرۆک و وێنەی ڕۆژەکەت بۆ هاوڕێیانت هاوبەشی پێبکەیت بۆ ماوەی ۲٤ کاتژمێر، ئەویش بە کرتە کردن لە بەشی Your Storie کە لە بەشی سەرەوەی پەڕەی بڵاوکراوەکانەوە زیادکراوە. بەشە نوێیەکە لە فەیسبووکدا تایبەتمەندی ناوازە و خێرا لە خۆدەگرێت، بە بوونی چەندین ئیفێکت (کاریگەر)، هەروەها دەتوانیت ڤیدیۆ و وێنەکانت کە لە مۆبایلەکەتن، هاوبەشیان پێبکەیت بۆ هاوڕێیانت.

لەگەڵ وێنۆچەی Your Storiesـدا، تایبەتمەندی Direct هەیە کە ئەمەیان ڕێگەت پێدەدات بەوەی کە ئەو هاوڕێیەی کە دەتەوێت چیرۆکەکەت ببینن، دیاریانبکەیت و تایبەتیانبکەیت بەوان، کە ڕاستەوخۆ دەتوانن بیانبینن.

تاگەکان فەیبسووک
بۆچونی تۆ