سامسۆنگ
29, ئازار 2017
بەفەڕمی کامێرای Samsung Gear 360 ڕاگەیەندرا بە ڕوونی ڤیدیۆیی 4K

لەمیانەی کۆنگرەی ڕاگەیاندنی گالاکسی ئێس هەشت و ئێس پڵەس کۆمپانیای سامسۆنگ کۆمەڵێک بەرهەمی دیکەی ڕاگەیاند کە سەرنجێکی زۆری خەڵکی بەلای خۆیدا ڕاکێشا، یەکێک لەو بەرهەمانە بریتیی بوو لە Samsung Gear 360 کە دەتوانێت بە 360 پلە وێنە و ڤیدیۆ تۆماربکات بە ڕوونی 4K و توانای پیشاندانی ڤیدیۆکانی هەیە، هەروەها دەتوانرێت بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هاوبەشییان پێبکرێت.
- خاوەنی دوو هەستەوەری CMOS ـە بە ڕوونی 8 مێگاپێکسڵ.
- بوونی پڕۆسێسەری وێنەیی DRIMe5s.
- ڤیدیۆیی MP4 H.265.
- خاوەنی دوو هاوێنە(لێنس)ـە بە 4096 * 2048 پێکسڵ.
- تۆمارکردنی وێنە بەڕوونی 15 مێگاپێکسڵ.
- توانای تۆمارکردنی دەنگی بەشێوازی ACC و بە فۆڕماتی MP3, M4A, AAC, OGG.
- پشتگیریکردنی بیرگەی دەرەکی لە جۆری microSD هەتا 256 گێگابایت.
- پشتگیریکردنی تەکنەلۆژیای IP53 بۆ بەرگریکردنی ئاو.
- کێشی 130 گرامە.
- توانستی پاترییەکەی بریتییە لە 1,160 میلی ئەمپێر.
https://www.youtube.com/watch?v=bG4eb5LMi1g
/cdn0.vox-cdn.com/uploads/chorus_asset/file/8239381/akrales_170327_1549_A_0165.0.jpg)
سەلمان خالید
نوسەر و بەڕێوەبەری تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم لە کەی ئای تی ئێن، لە بواری تەکنیکی پێگەکان و بەڕێوەبردنی پەیج و هەژمارەکانی دیکەدا کاردەکەم، خوێندكاری قۆناغی چوارەمی زانستی كۆمپیوتەرم. پەیداکردنی ئەزموونی زیاتر لە بواری سۆشیاڵ میدیادا خولیای منە و لەم پێگەیەوە دەمانەوێت ئێوە ئاشنا بکەین بە جیهانە جوانەکەی تەکنەلۆژیا.
کرتە لە ناونیشانی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانم بکەن لە وێنۆچکەکانی دەستە چەپدا.